سەرەکی » هەمەڕەنگ » سوپاسی دوو هونەرمەند دەكات

كوردستانی نوێ

سوپاسی دوو هونەرمەند دەكات

دوێنێ 25/1/2020 لەمەراسیمێکدا كوردستانی نوێ‌، سوپاس و پێزانین و خەڵاتی تایبەتی خۆی پێشكەش بەهەردوو هونەرمەندی شێوەكار محەمەد فەتاح و ساڵح ئەلنەجاڕ كرد، لەبەرامبەر بەشداریكردنیان بە پێشانگایەكی هاوبەشی شێوەكاری لەیادی 29 ساڵەی رۆژنامەی كوردستانی نوێ‌ و پێشكەشكردنی چەند تابلۆیەك بە دیاری بە رۆژنامەكە.
لەمبارەوەیەوە، سەرنووسەری كوردستانی نوێ‌ بەناوی ماڵباتی كوردستانی نوێ‌-ەوە سوپاس و پێزانی ئاراستەی هەردوو هونەرمەند كردو هیوای خواست بەردەوام بن لە خزمەتكردنی رەوتی هونەریی و رووناكبیریی و خامە و فڵچەكانیان هەردەم رەنگین و بەبڕشت بێت.

print

 195 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*