سەرەکی » وتار » لەتیف فاتیح فەرەج‌ » هۆلۆكۆستپەڕە 3

خورجە

هۆلۆكۆست

1
حاجی قادر لە شوێنێكدا دەڵێ‌ :
رۆم و جوو چاكە ئیتیفاقی هەیە
كوردە بێ‌ غیرەتی و نیفاقی هەیە
بۆ باسكردنی هۆلۆكۆست ناچاربووین جارێكی دی بچینەوە بۆ لای شیعرەكانی حاجی كە زۆر پێش دروستبوونی دەوڵەتی ئیسرائیل باسی یەكبوون و یەكڕیزی ئەوان دەكات، جووەكان پاش ئەوەی لە هەموو دنیا سەریان تێنان و هەوڵی قڕكردنیان دان، ئەوان لە رێیەكی دیكەوە بیریان لەوە كردەوە، چۆن بەردەوامی بدەن بە خۆیان و هەروەها ببنە هێزێكی كاریگەری گۆڕانكاریەكانی دنیا، جولەكە هەر ڕووبەڕووی كوشت و بڕی هۆلۆكۆست نەكرانەوە، ئەوان لە هەركوێ‌ هەبوون بە رنەفرەت و رق كەوتن، تا ئەو رۆژەی هەموویان لە ژێر زەبرو زەنگ و هەڕەشەدا كۆچیان كردوولە دەوڵەتی ئێستای ئیسرائیل خۆیان گرتەوە، ئەوەی بە لای منەوە سەیرە ئێستاش هەن وەك مرۆڤ نا هەر بەو چاوی رقەوە سەیریان دەكەن، بەڵام ئێستا ئەوان لە سەر ئاستی دنیا ژمارەن .

2
كورە ئاگرەكانی نازی كە بۆ جولەكە هەمیشە لە گڕدا بوون، هۆیەكی سەرەكی بوون بۆ ئەوەی دواتر جولەكە ببنە خاوەنی خۆیان و لە سەر پێی خۆیان بووەستن، ئێ‌ دیارە هۆلۆكۆست ئەوانی لە خەو هەستاند، ئەوان زانیان خەو زەرەریانەو كورد نا، لە گەڵ ئەوەشدا بۆ نیشاندانی برینەكانیان بە دنیا سەدان فیلم و رۆمان و چیرۆك و یاداشتیان نووسیوە، ئەوە جگە لەوەی لە هەر كوێی ئەم دنیایە كەسێكیان شك بردبێت كە دەستی لە خوێنی جوودایە دەستیان پێگەیشتوە و سزایان داوە .
سەرانی جولەكە بە پێچەوانەی كوردەوە دەوڵەتیان خستە پێش گیرفانەوە، یاداشتەكانی ئەوان وەك قارەمانەتی سەیر دەكرێت، دواجار خەڵك سەیری ئەنجام دەكات، نەك قسە.

3
لەم رۆژانە سەیری فیلمی پیانۆ زەنم دەكرد، مرۆڤ كە ئەفیلمە دەبینێت ناچارە سۆزی بۆ ئەوان بجوڵێت، ئەوە جگە لەوەی چیرۆكی ئەوانیش نزیكە لە چیرۆكی ئێمەوە، نازانم بۆ شاعیرانی كورد زۆر كەم هەڵوەستەیان لە سەر جووكردووەو بە دەگمەن ناویان بردووە، لە كاتێكا شاعیری كورد، جگە لە شیعر ئەركی تریشی داوەتە سەر شیعرا، تەنانەت لە گۆرانی فۆلكلۆری كوردیشدا كەم ناویان هاتووە، بیرمە گۆرانیەك هەبوو باسی هەڵگرتنی كچەكەی دەكرد و دەیوت هەڵیدەگرم و دەڕۆم، دواتریش دەیگوت « شەقلەو بەقلەی بۆ دەڵێم بە زمانی جولەكەكان «
لەم ساڵانەی دوایدا هەندێك كتێبی دیرۆكی لە سەر جولەكەی كوردستان نوسراوە، هەڵبەت ناكرێت هەوڵەبەردەوامەكانی شەفیقی حاجی خدریش نادیدە كەین لە ناساندنی جولەكە بە ئێمە .

 243 جار بینراوە