سەرەکی » کەلتوور » فەرهاد عەونی، سێ‌ كتێبە نوێكەی خۆی لە سلێمانی بڵاودەكاتەوە

فەرهاد عەونی، سێ‌ كتێبە نوێكەی خۆی لە سلێمانی بڵاودەكاتەوە

سەعات 3ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 6/2/2020، لە هۆڵی های كریست لە سلێمانی، نووسەرو رۆژنامەنووسی بە ئەزموون فەرهاد عەونی سێ‌ كتێبی نوێی خۆی دەكاتە دیاری بۆ خوێنەران.
مەراسیمەكە، بە ئامادەبوونی نووسەر خۆی بەڕێوەدەچێت، هەر سێ‌ كتێبی (لە هەگبەكەمدا)، (لەگەڵ رووداوەكان)، (36 نامە و چەند كەسایەتییەكی دیوانی من)، خوێندنەوەیان بۆ دەكرێت و پاشان کتێبەکان بە واژۆی خۆی بەسەر ئامادەبوواندا دابەش دەكرێن.
پێشتر لە هەریەك لەشارەكانی هەولێرو كەركوك، مەراسیمی بۆ كتێبەكەی كردووەو ئەمڕۆ بەخوێنەرانی سلێمانی ئاشنایان دەكات.

print

 67 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*