گوندی بێمووشە _ ده‌شتی مه‌رگه
سه‌ری چیای قه‌ره سه‌ردو ده‌ریا
به‌هه‌ردوو گوندی «ڕكاوا» و «تۆپزاوا» گوزه‌ر ده‌كه‌ی به‌ره‌و بناری چیای (قه‌ره سه‌رد) كه 1152 مه‌تر له‌ئاستی ڕووی ده‌ریاوه به‌رزه، پێچاو پێچ ڕه‌ز ترێ پێ گه‌یون، هه‌تا ده‌چیته‌سه‌ر دۆند، له‌به‌ری خۆرئاوا چیای (كۆسره‌ت)ه كه 1468 مه‌تر له‌ئاستی ڕووی ده‌ریاوه به‌رزن، هه‌ردوو چیا گهرویهكیان دروست كردووه، یان بهندهنێك «ده‌ربه‌ند»ێك دروست ده‌كه‌ن و ده‌ریای بیتوێن و دوكان به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستنه‌وه‌و ده‌بێته ده‌روازه‌یه‌ك بۆ هاتنی ده‌ریاچه‌كه بۆ دوكان. له‌سه‌ر سه‌ری چیای قه‌ره سرد، كێوه ڕه‌ش كه 1420 مه‌تر له‌ئاستی ڕووی ده‌ریاوه به‌رزه له‌ڕانیه شیرین شیرین ئاسمانی شینی گرتۆته باوه‌ش، ئه‌ویش واته كێوه ڕه‌ش و باسكی خوارینی چیای ئاسۆسی سه‌ر بڵند كه 2142 مه‌تر له‌ئاستی ڕووی ده‌ریاوه به‌رزه ده‌ربه‌ندێك دروست ده‌كه‌ن پێی ده‌ڵێن ده‌ربه‌ندی «ڕه‌مكان» یان ده‌ربه‌ندی ڕانیه، له‌و گه‌روه‌وه ئاو ده‌ڕژێته ده‌ریای بیتوێنه‌وه. یه‌كه‌م گوندیش له‌خوار قه‌ره سرد گوندی «پهڵكۆ»یه له‌بناری چیاكه ئه‌وجا له‌سه‌ر ڕێی سه‌رگه‌ڵوو قۆمه‌رغان و قه‌ره‌نگوێ له‌خوارێ ڕا گوندی «كوێره كانی»یه. ئیدی ئێره چیا‌و زه‌ندۆڵان و ده‌شتان ده‌بێته ده‌روازه‌ی ده‌روازه‌ی ده‌شتی مه‌رگه.
مه‌رگه‌و مێژوو و كه‌ناراوه‌كان
به‌و مه‌مله‌كه‌ته‌ی ده‌ڵێن ده‌شتی مه‌رگه كه 528 مه‌تر له‌ئاستی ڕووی ده‌ریاوه به‌رزه، هه‌تا ده‌گاته سه‌ر سیان، ئه‌وه به‌ده‌شتی مه‌رگه ناسراوه. به‌ر له‌ئیسلام و هاتنی له‌شكری داگیركه‌ری عهرهبانبه «مه‌رگه«یان گوتووه «مێرگین» یان «مێرجین»، ئاواییه‌كه به‌ده‌وری شاخی «گه‌وره قه‌ڵا» نیشته‌جێبوون و شارێكی گه‌وره بووه هه‌تا ده‌م شاری «بنگرد»و له‌وێشه‌وه بۆ «مهلاسهخی»و «سۆفیان»و «نۆڵچكێ»و «لۆته‌ر» فراوان بووه، پێته‌ختی هاوینانی ئه‌م شاره‌ی مێرجین، «كانی توو»ی بن چیای ئاسۆسێ بووه، ده‌مه‌و به‌هارانیش شای گه‌وره‌ی وڵات له‌سه‌ر قه‌ڵاتی «بێ موشا» له‌ناو ده‌ریا چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی به‌سه‌ر بردووه، شاخی گه‌وره قه‌ڵا بریتی بووه لهقهڵایهكی گه‌وره‌و قایم و توندوتۆڵ هیچ دو‌ژمنێك نه‌یتوانیووه زه‌فه‌ری پێ ببا، پاشای ئه‌م وڵاته ناوی «شا فه‌روخ پاشا» بووه، خوشكی وی «ئه‌زمیرا» سه‌ر له‌شكر بووه له‌ده‌شتی مه‌رگێ، سه‌ربه وڵاتی «نامرێ _ واته ناوچه‌ی پشده‌رو سه‌رده‌شت» بووه، له‌ساڵی «21ی كۆچی»و دوای ئه‌و ساڵه عومه‌ری كوڕی خه‌تاب خه‌لیفه‌ی عه‌ره‌به ئیسلامه‌كان ده‌ستوری په‌لاماردانی داوه بۆ ناوچه‌ی «شیده‌ر» فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌و ده‌مه (فه‌روخ پاشای شیده‌ر) بووه، بۆیه سوپای داگیركه‌ری عه‌ره‌بی ئیسلام، به‌ژماره‌یه‌كی زۆری قاتیل و وێرانكه‌ره‌وه په‌لاماری ناوچه‌كه ده‌ده‌ن، هه‌رچی دانیشتوانی ناوچه‌كانی «نامرێ»و «مێرگین»و «بیتوێن» كه هه‌مووی كورد بووه، زۆر جه‌ربه‌زه‌و ئازایانه به‌ره‌نگاری ئه‌م له‌شكره‌ی داگیركه‌ر ده‌بنه‌وه، چه‌ند مانگێ شه‌ڕو پێكدادان ڕووده‌دات و زۆرێك له عه‌ره‌به‌كان ده‌كوژرێ و پاشان وڵاته‌كه داگیرده‌كرێ، بۆیه سوپای عه‌ره‌بی ئیسلام زۆرێك له‌نه‌ته‌وه‌ی كورد قه‌تڵ و عام ده‌كه‌ن و ئه‌وانی دی له‌ترسان ده‌بنه ئیسلام، شاره‌كه واته مه‌رگه ده‌گوازێته‌وه بۆ شوێنی ئێستا. له‌سه‌رده‌می توركه عوسمانلیه داگیركه‌ره‌كاندا، مه‌رگه ده‌بێته ناوه‌ندی كارگێڕی ئه‌و ناوچه‌یه‌و له‌سه‌رده‌می دروست بوونی عێراق له‌لایه‌ن بریتانیاوه، مه‌رگه ده‌بێته ناحیه‌و دواتر له‌سه‌ره‌تای سیه‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو ناحیه ده‌گوازرێته‌وه بۆ گوندی بنگرد.
ناحیه‌ی بنگردو كارگێڕی ناوچه‌كه
محه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان مه‌حمود شارستێنی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی بنگرد بهگوندستانی ڕاگه‌یاند: له‌ساڵی 1937 بنگرد كرا به‌ناحیه‌و یه‌كه‌م به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی بنگرد «خدر ئاغای میراوده‌لی» بوو، ناحیه‌كه ڕوبه‌رێكی زۆر گه‌وره‌و فراوانی هه‌یه له‌نێوانی چیا‌و ده‌ریادایه، سنورمان له‌گه‌ڵ ناحیه‌ی گاپیلۆنی دۆڵی جافه‌تی و دیوی چیای ئاسۆس به‌ڕووی پشدهردایه، تێكڕای ڕوبه‌ری ناحیه‌ی بنگرد (263) هه‌زار دۆنم زه‌وییه، له‌م ژماره‌یه (78) هه‌زار دۆنم زه‌وی شیاوی چاندنهو (16) هه‌زار دۆنم «مهغموره _ واته له‌ژێر ئاودایه«. ناحیه‌ی بنگرد (55) كه‌رتی كشتوكاڵی هه‌یه كۆی گشتی گونده‌كان له‌سنوری ناحیهكهمان (56) گونده، له‌م ژماره‌یه (46) گوند ئاوه‌دانه‌و ناوچه‌یه‌كی ئاپۆرایه (11 هه‌زار) كه‌سی تێدا ده‌ژی به‌ڵام به (ناسنامه‌و خه‌ڵكی ئێره 78 هه‌زار كه‌سن). یه‌كێك له گونده‌كانی ناحیه‌ی بنگرد گوندی بێ موشه‌یه كه (521) مه‌تر له‌ئاستی ڕووی ده‌ریاوه به‌رزه.
گوندی بێمووشهی شیلانان
كوێخا عه‌لی كوێخا ئه‌حمه‌دی كوێخا سواره‌ی شیلانه له‌ئێستادا ته‌مه‌نی (87) ساڵه، بهگوندستانی گوت: بابم ده‌یگوت گوایه ته‌مه‌نم سێ ساڵ بووه كوێخا خدری میراوده‌لی كراوه به به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه. بابم چوار ژنی بووه، ئه‌منیش چوار ژنم بوو، ئه‌وی من له‌مێژووی شیلانه بزانم و هاتبن بۆ ئه‌م وڵاته، به‌مشێوه‌یه‌یه دڵشاد گیان، سێ برا به‌ناوه‌كانی «كوێخا پیرۆت.. پێیان ده‌گوت كوێخا پیره«و «كوێخا شوان»و كوێخا ئاڵی ڕه‌جه‌ب»، ئه‌و سێ برایه له‌گوندی «په‌سوێ» (250) ساڵ ده‌بێ له مهرهغانهوه ڕا هاتوون له‌ناوه‌ندی خانێ، قاجارییه‌كان ده‌یانه‌وێ بیانكوژن، چونكه نه «سه‌رانه« نه «مه‌ڕانه« نه «سه‌ربازی» بۆ ده‌وڵه‌تی ئێران ناكه‌ن و مه‌ئمورێكی گه‌وره لهپیران شار ده‌كوژن و هه‌ڵدێن، شاره‌و شار گوند به گوند خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه گوندی «ههڵوهنه«ی «مه‌رگه«و له‌وێ ده‌مێننه‌وه، چه‌ندجار كۆچیان كردووه بۆ پشده‌رو بیتوێن نهحهواونهتهوه ڕێكهوڕاست گه‌ڕاونه‌ته‌وه گوندی «ههڵوهنه«. له‌كۆتاییه‌كانی 1850 بڵاوبوونه‌ته‌وه كوێخا شوان ده‌چێته گوندی «بنگردان _ بناری كۆسره‌ت»و له‌وێ نه‌وه ده‌خاته‌وه، ئالی ڕه‌جه‌ب ده‌چێته گوندی بهردهشانێ، ماڵی زۆر ده‌بن و ده‌بنه دوو گوند، سێیه‌م برا كوێخا پیره «پیرۆت» چۆته گوندی «بێ موشه كۆن _ ئێستا ئه‌م گونده له‌بن دهریاچهكهدایه«، ئاسه‌واری كۆنی سه‌رده‌می «فه‌روخ پاشا»ی لێبووه، ئاشی ئاوی تێدابوو، ده‌یانگوت «بێری شا» یان «به‌ری شا»، دێمی شا شوێنی به‌هاره‌ی «فه‌روخ پاشا» بووه.
كوێخا پیرۆت له‌مه‌رگه‌وه بۆ هانای شێخی نه‌مر
كوێخا سه‌لام بۆخۆی نێوی «ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د سواره پیره«یه، یه‌كێكه لهگوندنشینه دڵسۆز‌و خاوه‌ن دیوه‌خان و پیاوی باشی بێ مووشه، ئه‌و بهگوندستانی گوت: كاك دڵشاد له‌ساڵه‌كانی 1917 به‌دواوه، شیلانهییهكان به‌شداری كاریگه‌ریان له‌شۆڕشه‌كانی كوردستان كردووه، «كوێخا پیرۆت كوێخا سمایلكوێخا شوانی شیلانه« سه‌ركرده‌ی هێزێكی تۆكمه‌و شه‌ڕكه‌ری كردووه به‌به‌شداری فه‌رمانده‌كان (كوێخا ئاڵای به‌رده‌شان)و (كوێخا ئه‌حمه‌دی كوێخا سواره‌ی بێ موشه«و چونهتهژێر فه‌رمانڕه‌وایی مه‌لیكی كوردستان شێخی نه‌مری كورد «شێخ مه‌حمودی حه‌فید»، سه‌ربه‌رزانه، له‌ته‌ك مه‌لیك دا ماونه‌ته‌وه‌و له‌زۆربه‌ی شه‌ڕه‌كانی دژی ئینگلیز به‌شدار بوون. له‌شۆڕشه‌كانی مهابادی سه‌رۆك كۆماری قازی محه‌مه‌دو شۆڕشی ئهیلولو زۆربه فراوانی له‌شۆڕشی نوێش به‌شداری كاریگه‌رمان بووه، ئه‌وی ده‌می «ڕه‌سوڵی كاكه ڕه‌شی كانی توو»و «زیڕۆی حاجی عه‌لی مه‌رگه«و «ڕه‌سوڵ مامه‌ند» له‌چیا بانگه‌شه‌ی شۆڕشی نوێیان ده‌كرد، هه‌موو تیره‌و گونده‌كانی ئه‌م مه‌مله‌كه‌ته، بونهپشت و په‌نای جه‌نابی «مام جه‌لال» ڕه‌مزی ئازادی و دیموكراسی و شۆڕش، له‌ساڵی 1977 زیاد عه‌لی ئه‌حمه‌د «ئه‌بوزێد» لێره بووبه پێشمه‌رگه‌و پاشان «حه‌مه‌ده‌مین سواره«و ئیدی گه‌نجه‌كان لهڕێكخستن به‌رده‌وام بوون، هه‌ڤاڵ (خاتوو نزار سمایل مسته‌فا) هاوسه‌ری ئه‌رسه‌لان ئێستا جێگری لێپرسراوی كۆمیته‌ی بنگرده، ئه‌و سه‌باره‌ت به‌به‌شداری ژن له‌ڕێكخستنه‌كانی (ی. ن. ك) بهگوندستانی گوت: ڕۆڵی ژنان له‌ئێستادا له‌م سنوره له‌به‌رچاوه، جموجۆڵ و چالاكی باش هه‌یه، ژنان ئێستا شان به‌شانی پیاو له‌گه‌شه‌كردندان تێكۆشان و كاری جوتیاری و كۆمه‌ڵایه‌تییان گرێداوه‌و ئاسۆیه‌كی گه‌شیان به‌ژیان به‌خشیوه، ئه‌وه‌تا له‌گونده‌كانی «هه‌نجیره _ مه‌رگه«و «كونهماره«و «مه‌رگه«و «ئاوهژه«و «سێناجیان»و «لۆته‌ر»و «چنارنه«و «بنگرد»و «بێ مووشه«و زۆریتر خۆیان ڕێكخستووه له‌ڕیزه‌كانی (ی. ن. ك) خه‌بات ده‌كه‌ن بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی مه‌ده‌نی و به‌دیهێنانی دادی كۆمه‌ڵایه‌تی و دیموكراسی و به‌ره‌و گه‌شه‌كردنی ژیانێكی ئاسووده.
ژێرئاو كه‌وتنی بێمووشه له‌ساڵی 1955
ئه‌حمه‌د مه‌حموود ئه‌حمه‌د ئه‌نجومه‌نی گوندی بێمووشه، بهگوندستانی گوت: له‌ساڵی 1955 له‌بناری كۆسره‌ت و ده‌شتی بیتوێن و ده‌شتی مه‌رگه، ژماره‌یه‌ك گوند كه‌وتنه بن ده‌ریاچه‌كه‌ی كه به‌نداوی دوكانیان له‌سه‌ر دروست كرد. زۆرێكمان كۆچمان كرد بۆ گوندی «كفره دۆڵ»ی ناو ده‌شت، پاشان ئیدی كه ده‌ریاچه سنوری ده‌ست نیشان كرا، ئێمه گه‌ڕاینه‌وه، ئه‌م بێمووشه نوێیه‌مان دروست كرد له‌ساڵی 1959، بێمووشه كه‌رتی كشتوكاڵی ژماره (6)ه به‌نێوی (32) جوتیارهوهیه، كۆی گشتی زه‌وی و زاری بێمووشه (1875) دۆنمه، گه‌نم و جۆ و توتن و گوڵه‌به‌ڕۆژه‌و ئێستا پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی «گاوداری»مان هه‌یه له‌گه‌ڵ هۆڵی به‌رهه‌مهێنانی مریشك. سێ ڕان لهئاواییدایه، (2000) مه‌ڕو بزنه، (20) تراكتۆر‌و دوو ده‌ڕاسه «كهمپایین»مان هه‌یه‌و سێ بیری ئیرتیوازیمان بۆ ئه‌نجام دراوه.
ڕاوچی ماسی و كاره‌ساتی 1986
مه‌ولان محه‌مه‌د فه‌قێ بابه‌كر، ڕۆژانه به‌به‌له‌م له‌ده‌ریاچه‌كه تۆڕ ده‌نێته‌وه و ڕاو ده‌كات، ئه‌و بهگوندستانی گوت: كاتی خۆی بهكهڵهك یان كوله‌كه سوره ناوه‌كه‌یان هه‌ڵكۆڵیوه ڕاوه ماسی كراوه، پیاوێكی كه‌ركوكی بوو، كوردێكی ڕه‌سه‌ن ناوی حاجی سڵه‌مان بوو، له‌كه‌ركوكه‌وه ده‌هات بۆ لامان فێری ڕاوه ماسی و ماسی گرتنی كردین له‌ساڵی 1959 به‌دواوه به‌له‌می به‌غدایی هێنا به سهڵبه «سه‌وڵ « بوو، ماسی ڕاو دهكردو دوایی لێی ده‌كڕینه‌وه ده‌یبرده كه‌ركوك و به‌غدایێ، ماتۆڕی ڤاڵڤۆی هێنا 12 ئه‌سپ، دوایه بوبه جۆستۆن 20 ئه‌سپ، ئه‌وجا ماتۆڕی ته‌ور 25 ئه‌سپی هێنا، له‌ساڵی 1988ه‌وه له‌ناوچه‌ی خۆمان به‌له‌م دروست كرا ماڵی (مام ئه‌حمه‌د زبیله) له چوار قوڕنه به‌رهه‌میان ده‌ینا، جۆره‌كانی ماسی (شهبوت) و (قوڕاوی) و (زه‌رده) و (خوله مه‌چه) و (سهركۆچكه) و (شه‌به‌ح) و (بزه) و (سلڤه‌ر) تۆڕه‌كانیش به‌پێی گه‌وره و بچوكی كونه‌كانی هه‌بوو، تۆڕی (شه‌رح) و (تۆڕی سبێعی) و (تۆڕی به‌تێن) هه‌بوو، له‌هاوینی ساڵی 1986 كۆپته‌ره‌كانی سوپای به‌عسی عه‌ره‌بی داگیركه‌ر هێرشێكی گه‌وره‌ی كرده‌سه‌ر بهلهمهوانهكانی ده‌ریاچه‌ی بیتوێن له‌نێوان (ته‌نگژه)و (بێمووشه) لای گردی شه‌هیدان (17) كه‌سی گوندی «تۆربه«ی بناری كۆسره‌ت شه‌هید بوون سه‌د حه‌یف، ده‌ریا هه‌مووی بووبه خوێن، گه‌وره‌ترین كاره‌ساتی بهكۆمهڵكوشتن له‌لایه‌ن عێراقه‌وه به‌رامبه‌ر به كورد پیاده كرا، ئه‌وجا ئێمه شوانهكمان بوو ناوی (پیرۆتی سه‌ی یاپیر بوو) كۆپته‌ره‌كان (16) گوله‌ی شهستیریان ئاراسته كرد بوو، له‌ملاو ئه‌ولای دابوو، ماڵێكت خه‌به‌ری نه‌بۆوه، چوینهكنی و خه‌به‌رمان كرده‌وه، ئای له‌و ڕۆژه .. خوایه قه‌ت قه‌ت نه‌ی بینینه‌وه.
ئه‌منیش ده‌ڵێم
قه‌ت قه‌ت نایبینینه‌وه، جارێكی دیكه داگیركه‌ره عه‌ره‌به‌كان خوێنمان له‌نێو ده‌ریا بكه‌ن به گوڵاڵه سووره، ده‌ریا موڵكی ئێوه‌یه، ئێوه‌ی كورد‌و كه‌سی تر نا، به‌له‌مه‌كان باژۆن، شه‌پۆله‌كان گۆرانی ده‌ڵێن، ئێوه‌ش به‌ده‌م ڕاوكردنهوه گۆرانی ژیان و سه‌ربه‌رزی بڵێنه‌وه.
200 جار بینراوە