سەرەکی » هەمەڕەنگ » کۆڕی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی..پەڕە 3

کۆڕی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی..

کۆڕی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی (سلێمانی و خاكی) بەڕێوەچوو

رۆژی 10/2/2020 لەهۆڵی خاک، کۆڕی ناساندن و بڵاوکردنەوەی كتێبی «سلێمانی و خاكی» ئامادەكردن و نووسینی ئاسۆ عومەر سوارەی كۆچكردوو بە مۆری پێشتر ئامادەكراوی خۆیەوە، بڵاوكرایەوە.
لەکۆڕەکەدا کە بەئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتی و رووناکبیران و هونەرمەندان و بنەماڵەی ئاسۆ عومەر سوارەی كۆچكردوو بەڕێوەچوو، بەشێوەیەکی گشتی باس لەناوەرۆکی کتێبەکە کرا، پاشان کتێبەکە بەمۆری نووسەرو لەلایەن كوڕەكەی ئاسۆ عومەر سوارەوە بەخشرایە ئامادەبووانی کۆڕەکە.
کتێبی «سلێمانی و خاكی» ئەلبوومێكی وێنەیی دۆكیۆمێنتەریی مێژووییە لەسەر شاری سلێمانی لە نێوان ساڵانی ١٧٨٤ – ١٩٩١.

فۆتۆ: ڤینۆس تۆفیق

 

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*