سەرەکی » هەواڵ » زیاتر لە 168 هەزار پێوەری زیرەك دانراوە

وەزارەتی كارەبا:

زیاتر لە 168 هەزار پێوەری زیرەك دانراوە

وەزارەتی كارەبای هەرێم بەردەوامە لە دانانی پێوەری زیرەك و تا ئێستاش زیاتر لە 168 هەزار پێوەر بۆ هاوبەشەكانی كارەبا دانراوە.
لە راگەیەنراوێكی وەزارەتی كارەبای هەرێمدا هاتووە: دانان و بەستنی پێوەری زیرەك بۆ هاوبەشانی كارەبا بەردەوامە، بەپێی ئامارێكیش لە سلێمانی 81 هەزار و لە هەولێر 71 هەزار و لە دهۆك 40 هەزار و لە گەرمیانیش 12 هەزار و 500 پێوەری زیرەك بۆ هاوبەشانی كارەبا دانراوە، كە لە هەرێمی كوردستان دەكاتە 168 هەزار و 500 پێوەر، ئەوەش لە كاتێكدایە نزیكەی ملیۆنێك و 500 هەزار هاوبەشی كارەبا هەیە.
هاوكات پرۆژەی پێوەری زیرەكی كارەبا یەكێكە لەپرۆژەكانی حكومەت بۆ بەرەوپێشبردن و چارەسەركردنی كێشەی كارەبا لەسەرتاسەری هەرێم.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*