سەرەکی » زانست » WHO مەترسییەكان دەربارەی شێرپەنجە بڵاودەكاتەوە

WHO مەترسییەكان دەربارەی شێرپەنجە بڵاودەكاتەوە

لە ڕاپۆرتێكی رێكخراوی تەندروستیی جیهانیدا بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی شێرپەنجەوە، رێكخراوەكە هۆشداریداوە، تا دوو دەیەی داهاتوو ڕێژەی تووشبوون بە نەخۆشیی شێرپەنجە دەگاتە (%81).
ڕۆژی(4)ی شوبات و بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی شێرپەنجەوە، ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانیی كە ڕێكخراوێكی سەربەنەتەوە یەكگرتووەكانە لە ڕاپۆرتێكی تایبەتیدا بەو بۆنەیەوە، پێشبینی ئەوەی كردووە كە تا ساڵی (2040) ڕێژەی حاڵەتەكانی تووشبوون بە جۆرەكانی شێرپەنجە لە سەرانسەری جیهان دەگاتە(%81) بە تایبەت لە وڵاتانی دواكەوتوو ئەو وڵاتانەی داهاتیان نزمە، ئەوەش بە هۆی ئەوەی كە سەرچاوە و پێداویستیی سەرەكیان نییە بۆ خۆپاراستن.
ئەو ڕێكخراوە ڕاشیگەیاند ئەگەر ئەم دۆخە بەردەوام بێت ئەوا لە دوو دەیەی داهاتوودا ڕێژەی تووشبوان بەو نەخۆشییە (%60) زیاد دەكات.
لە ساڵی (2018) رێكخراوی تەندروستیی جیهانیی (81.1) ملیۆن حاڵەتی شێرپەنجەی نوێی لە جیهاندا ڕاگەیاند و پێشبینیش دەكات ئەو ژمارەیە تا ساڵی(2040)بگاتە (29-37) ملیۆن كەس.
لە درێژەی ڕاپۆرتەكەی تەندروستیی جیهانیدا ئاماژە بەوە دراوە زۆربەی حاڵەتەكانی شێرپەنجە لەو وڵاتانەدا تۆمار دەكرێت كە دواكەوتوو هەژارن و داهاتی تاك تێیدا زۆر نزمە، ئەمەش بە هۆی ئەوەیە كە لەو وڵاتانەدا حكومەتەكان ناتوانن ئامڕاز و پێویستییەكانی خۆپاراستن و دەستنیشانكردن وچارەسەركردنی ئەو نەخۆشییە بۆ هاوڵاتییەكانیان دابین بكەن.
هەروەها ڕاپۆرتەكە ئاماژەی بەوە داوە كە لە وڵاتانی هەژار و دواكەوتوودا زیاتر تیشك دەخرێتە سەر ڕووبەرووبوونەوەی نەخۆشییە درمەكان ولە هەندێك وڵاتیش سەرنج خراوەتە سەر باشتركردنی دۆخی دایكانی دووگیان و مناڵەكانیان، بەڵام هێشتا هەر ئەو پرۆسانەش وەك پێویست نین و كەموكوڕیی زۆریان تێدایە.

سەرچاوە: الصحة والحیاة

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*