سەرەکی » وتار » دکتۆر شێركۆ عەبدوڵڵا » نووسەرە گەورەکان

نووسەرە گەورەکان

داخی داخانم ئەگەر نووسەرە گەورەکانی دنیا لەم سەردەمە کۆرۆناوییەدا بژیانایە حەتمەن ناونیشانی کتێب و بەرھەمەکانیان جۆرێکی تر دەبوو، ھەر زۆر دوور نەڕۆین چونکە لەوسەرەوە تەکسیمان دەست ناکەوێت:
نیچە: وەھای گوت مەلا عەلی کەڵەک.
جۆن ڕید: حەوت رۆژ مەرزیان بەرەڵا کرد.
دۆستۆیڤسکی: تاوان و تێتەقاندن.
ئیبن خەلدون: پێشەکی شوققە.
مارکیز: کۆڵۆنێڵ کەسی نییە کوێرەخەتێکی فێر بکات.
لینین: چی بکەین خوایە گیان؟!!.
بوزرگی عەلەوی: سلیکۆنەکانی.
جۆن شتاینبیک: جادەی پۆزەکە.
ئیبراھیم ئەحمەد: پەشیمانیی گەل.
ھەمەنگوای: ماڵئاوا ئەخلاق.
ئاگاثا کریستی: ئەلف و بێی تەکەتول.
سیلینیا ئەھێرن: چۆن ئەکەویتە پاقلەکەوە.
محەممەد شوکری: ڤیدیۆی ڕووت.
سەیید قوتب: لە سێبەری بن ئەشکەوتدا.

print

 53 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*