سەرەکی » مانشێت » سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە تیمی پشتیوانی نیشتمانی بۆ ڕووبەڕوبونەوەی پەتای کۆرۆنا

سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە تیمی پشتیوانی نیشتمانی بۆ ڕووبەڕوبونەوەی پەتای کۆرۆنا

سەرۆک کۆمار د. بەرهەم سالح ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٠/٣/٢٤ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا بە ئامادەبوونی د. جەعفەر سادق عەلاوی وەزیری تەندروستی و ژینگە و د. عەلی شوکری سەرۆکی دەستەی راوێژکاران لە سەرۆکایەتی کۆمار پێشوازیکرد لە تیمی پشتیوانی نیشتمانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا.

لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار جەختی لەوە کردەوە کە سەرۆکایەتی کۆمار ھەموو جۆرە ھاوکاری و یارمەتییەکی لۆجیستی پێشکەش بەتیمی پشتیوانی نیشتمانی دەکات لە رێگەی گرتنە ئەستۆ و چاودێریکردنی کارەکانی تیمەکە لە پێناو تێپەڕاندنی قەیرانەکە و کەمکردنەوەی ئەو زەرەر و زیانەی کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکەوێتەوە، ھاوکات داواشی لە تەواوی هاونیشتمانیان کرد، لە بازرگان و دامەزراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و یەکێتی و سەندیکاکان و عەشائیر و تەواوی ھاووڵاتیان کە پشتیوانی لە کاری تیمەکە بکەن بۆ سەرخستنی ئەو ئەرکە نیشتمانییە.

ھەر لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار دووپاتیکردەوە لەسەر ئەوەی کە ئاڵەنگارییەکە پێویستی بە یەکخستنی تەواوی توانا میللی و فەرمییەکانە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەم پەتایە، کە هەڕەشە لە ژیانی ھاووڵاتییان دەکات.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا وەزیری تەندروستی وردەکاری پلان و ئامادەکارییەکانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا خستەروو.

لە لای خۆیانەوە تیمی پشتیوانی نیشتمانی سروشتی کاری خۆبەخشی لێبڕاوانەی تیمەکەیان خستەڕوو بۆ رووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و سنوردارکردنی بڵاوبونەوەی، ئەویش لە رێگەی پشتیوانی و هەوڵی حکومەت بۆ وەزارەتی تەندروستی و تۆڕی قەیران و پێشکەشکردنی پێداویستی خۆپارێزی تەندروستی و چارەسەری.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*