سەرەکی » هەواڵ » زانایەكی ئەمریكی: كۆتایی كۆرۆنا نزیكبۆتەوەپەڕە 2

زانایەكی ئەمریكی: كۆتایی كۆرۆنا نزیكبۆتەوە

پێشتر پێشبینی سەرهەڵدانی ڤایرۆسەكەی كردبوو

مایكڵ لیڤینت زانای خاوەنی خەڵاتی نۆبڵ كە پێشتر پێشبینی شێوازی پەرەسەندنی ڤایرۆسی كۆرۆنای كردبوو لە چین، ئاماژە بە نزیكبوونەوەی وادەی كۆتاییهاتنی پەتاكە دەكات لە جیهاندا.

ڕۆژنامەی لۆس ئەنجڵس تایمز بڵاویكردۆتەوە، مایكڵ لیڤینت زانای كیمیا لە زانكۆی ستانفۆرد كە خەڵاتی نۆبڵی بەدەستهێناوە ڕایگەیاندووە”هەموو شتێك لەجێی خۆی دەبێت و چاكدەبێتەوە” پێشبینی كۆتاییهاتنی پەتای (كۆڤید 19)ی كردووە و دەڵێت”بەمزووانە كۆتایی دێت”.

مایكڵ لیڤینت لە مانگی شوباتی ڕابردوو، پێشبینی پەرەسەندنی ڤایرۆسی كۆرۆنای كردبوو لە چین، پێشبینییەكەشی بە تەواوەتی لەو بارەیەوە هاتەدی، بەو پێیەی لەو دەمەدا خاڵی وەرچەرخانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و بڵاوبوونەوە و سەرەتا و كۆتایی و كەمبوونەوە ژمارەی گیانلەدەستدانی دیاریكردبوو.
هەروەها پێشبینی كردبوو، (3250) كەس گیانلەدەست بدەن و ژمارەی تووشبوان بگاتە (80 هەزار) كەس، ڕاستییەكانیش تەئكید لەسەر پێشبینییەكانی ئەو زانایە دەكەنەوە، بەجۆرێك كە ژمارەی تووشبوان لە چین گەیشتە 81 هەزار كەس و زیاتر لە سێ هەزار كەسیش گیانیانلەدەستدا.

بەپێی پێشبینییە نوێیەكانی لیڤینت، پەتاكە بەم نزیكانە لە ویلایەتە یەكگرتووەكان و ناوچەكانی تری جیهان كۆتایی دێت و لەوبارەیەوە دەڵێت”ئەوەی گرنگە لەئێستادا، كۆنترۆڵكردنی ترس و دڵەڕاوكێ‌ و پشێوییە”.

هەروەها سێرگی كیسیلیۆڤ بەڕێوەبەری تاقیگە تەكنیكی خانەكان لە پەیمانگەی پاڤڵۆڤی بۆماوەیی گشتی پشتیوانی لەم بۆچوونە دەكات و دەڵێت”ڤایرۆسەكە لاواز دەبێت و نیشانەكانی توشبوونی بەسەر كەسەكانەوە بەمشێوە بەهێزەی ئێستا نامێنێت و سوك دەبێت”.

لای خۆیەوە، دكتۆر ئەلكسەندەر میاسنیكۆڤ پێیوایە”هەموو نەخۆشییەكی ڤایرۆسی سنووری خۆی هەیە و لەگەڵ تەواوبونیدا ڤایرۆسەكە كە هۆكاریی نەخۆشییەكە بوو، دەمرێت”.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*