سەرەکی » راپۆرت » لە ھەولێر بڕیار لەسەر کردنەوەی نوسنگەکانی ئالوگۆڕی دراو و بانکە ئەھلیەکان دراپەڕە 2

لە ھەولێر بڕیار لەسەر کردنەوەی نوسنگەکانی ئالوگۆڕی دراو و بانکە ئەھلیەکان درا

 ھەولێر، تەھا عەبدوڵڵا

دوای ئەوەی شەوی چوارشەممە ٢٥/٣/٢٠٢٠ ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا. بڕیارێکی سێ خاڵی بۆ کردنەوەی بانکە ئەھلیەکان و نوسینگەکانی ئالوگۆڕی دراو دەرکرد کە تایبەتە بەرۆژانی قەدەغەی ھاتوچۆ لە ھەرێمی کوردستان، لەوبارەیەوە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوسێ خاڵە دەکات، 1- بانکە ئەهلیەکانی هەولێر، لە ڕۆژانی (یەک شەممە و چوارشەممە) کراوە دەبن لەکاتژمێر (8)ی بەیانی تاوەکو (1)ی دوای نێوەڕۆ، بەمەرجی ئەوەی هەر بانکێک لە (5) کارمەند زیاتری لێ نەبێت بۆ ڕاییکردنی کارەکانیان، بۆشیان هەیە تەنها (1) ئۆتۆمبێل بەپێی باجێکی تایبەتی قایمقامیەتی ناوەندی هەولێر، بۆ هاتووچۆکردنیان بەکاربهێنن.

2- نووسینگەکانی ئاڵۆگۆڕکردنی دراو، ئەوانەی لەدەرەوەی شەقامی (60)مەترین بەهەمانشێوەی بانکە ئەهلییەکان، ڕۆژانی (یەک شەممە و چوار شەممە) لەکاتژمێر (10)ی بەیانی تاوەکو (3)ی دوای نیوەڕۆ کراوە دەبن، هەروەها نووسینگەکانی تری ناو بازاڕی دۆلار فرۆشانی شێخەالله، دەتوانن لەگەڵ نووسینگەکانی دەرەوەی شەقامی(60)مەتری کە مۆڵەتیان هەیە، یان لە شوێنێکی تری دەرەوەی بازنەی هەمان شەقام، بەشێوەیەکی کاتی شوێنێک بۆخۆیان دابین بکەن و نووسینگەکانیان بکەنەوە.

3- لەسەر تەواوی هێزە ئەمنییەکان و پۆلیس و ئاسایش و بازگەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان، پێویستە ئەم بڕیارەی سەرەوەی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر جێ بەجێ بکەن.

print

 95 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*