سەرەکی » هەواڵ » عیراق، لە 24 سەعاتی رابردوودا هیچ حاڵەتێكی گیانلەدەستدان بەهۆی كۆرۆناوە تۆمارنەكراوە

عیراق، لە 24 سەعاتی رابردوودا هیچ حاڵەتێكی گیانلەدەستدان بەهۆی كۆرۆناوە تۆمارنەكراوە

وەزارەتی تەندروستیی عیراق، ئامارێكی تری لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتدا بڵاوكردەوە و ئاماژەی بە تۆماركردنی تووشبونی 41 حاڵەتی نوێ‌ كرد بە ڤایرۆسەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا.
هەر بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق کە ئەمڕۆ بڵاویکردەوە ” 12 حاڵەتی نوێی چاکبوونەوە تۆمارکراوە”. هەروەها لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا هیچ حاڵەتێكی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوە لە عیراق تۆمارنەكراوە. دەشڵێت “كۆی گشتیی ژمارەی تووشبوان لە عیراق گەیشتۆتە 547 و لەو نێوەندەدا 42 حاڵەتیان گیانیانلەدەستداوە و 143 حاڵەتیش نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە”.

print

 19 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*