سەرەکی » هەواڵ » ‎كۆسرەت ڕەسول پرسەنامەیەك ئاراستەی خانەوادەی كۆچكردوو پڕۆفیسۆر ئەسعەد خەیلانی دەكا

‎كۆسرەت ڕەسول پرسەنامەیەك ئاراستەی خانەوادەی كۆچكردوو پڕۆفیسۆر ئەسعەد خەیلانی دەكا

‎زۆر بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی پڕۆفیسۆر ئەسعەد خەیلانی، تێكۆشەری دێرین و خەباتگێڕی گەورەی گەلەكەمانم بیست، لەناخەوە دڵگران و خەمباری كردم، هاوبەشی خەمتانم.

‎پڕۆفیسۆر ئەسعەد خەیلانی یەكێك بوو لە تێكۆشەرە گەورەكانی گەلەكەمان، كە لەماوەی تەمەنی خۆیدا خزمەتێكی یەكجار گەورەی بەدۆزی ڕەوای گەلەكەمان كردووەو وەك خەباتكارێك لەڕیزی تێكۆشەران و قارەمانان ڕۆڵی بەرچاوی گێڕاوە.

‎بەكۆچكردنی پڕۆفیسۆر ئەسعەد خەیلانی كۆستێكی گەورە لە هەموومان كەوت، هیواخوازم ئەمە دواكۆست و ناخۆشی هەموومان بێ و خوای گەورە كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شادبكات و سەبووری بە هەموومان ببەخشێ.

إنا لله وإنا الیه راجعون

‎كۆسرەت ڕەسول عەلی
‎سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

print

 5 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*