سەرەکی » وتار » بێستون سابوراوایی » بیرکردنەوە بەپێی مەنتق و سەلماندنیش بەپێی زانست

بەپێی مەنتق

بیرکردنەوە بەپێی مەنتق و سەلماندنیش بەپێی زانست

ئیتالیا لە هەموو ڕووەکانەوە پێشکەوتووە. لە زانستی پزیشکیدا پێش هەموان کەوتووە.ئۆلۆس کۆرنیلۆس ساڵی چواردەی پێش زایین لە ئیتالیای سەردەمی ڕۆمانەکان لەدایک بووە و لە پزیشکی خوێندوویەتی و کتێبێکیشی لەسەر کاری پزیشکی و چارەسەری نەخۆشیەکان داناوە و چەندەها پزیشکی ئیتالیایی تریش ناویان هەیە و ، لەسەدەکانی ناوەڕاستیشدا ئیتالیا بوو بە سەرقافڵەی زانستی تەندروستی..
با درێژە بەمە نەدەین و بێینە سەر باسە مەنتیقیەکەی خۆمان.

باشە، ئێمە ئەوە دەسەلمێنین و دانی پیادادەنێین کە ئیتالیا لە ڕووی زانستی تەندروستیەوە زۆر پێشکەوتووە ، ئەی کەواتە بۆچی لە بابەتی پەتای کۆرۆنادا درەنگ بەخۆ کەوتن و لە ئەنجامدا دەیان هەزاریان تووش بوون و مردنیش لە دەهەزار تێپەڕی؟

ئەو پرسیارە بۆ وڵاتی ئەڵمانیا و وڵاتە پێشکەوتووەکانی تری ئەوروپا و بگرە ئەمریکاش دەگونجێت بکرێت…

بەپێی مەنتق بێت کە پەتای کۆرۆنا زیاتر بەساڵاچووان و نەخۆشە درێژخایەنەکان دەکوژێت ، ئەوانیش تەنها مەسرەفیان تیادا دەکرێت و لەڕووی ئابوریەوە هیچ چالاکیەکی بەرهەمهێنیان نەماوە، ڕێی تێ دەچێت بوترێت کە ئەو خەمساردیە بە دەستی ئەنقەست بووبێت و لە ئەنجامی بیرکردنەوەی نامرۆڤانە بووە بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی بەساڵاچوان کە بەپێی پێوەرە ئابوریە ڕووتەکان ، ئەو پێوەرانەی لە لایەنی ئینسانی دادەماڵرێن بەساڵاچووان تەنها وەکو بارێکی قورس و زیانبەخش بۆ ئابوری وڵات تەماشا دەکرێن ..

[ مەرجیش نیە هەموو ئەنجامگیریەک یان لێکدانەوەیەکی مەنتیقی ئەنجامی زانستیانە بدات بەدەستەوە…!]

print

 181 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*