سەرەکی » ئابووری » مایەپووچبوونی كۆمپانیاكان

مایەپووچبوونی كۆمپانیاكان

لەئەمساڵدا بەهۆی قەیرانی داراییەوە بەشێكی زۆر لەكۆمپانیا ناوخۆیی‌ و بیانییەكان لەهەرێمی كوردستان مایە پوچ بوون.
لەوبارەیەوە، دڵزار ئیسماعیل بەڕێوەبەری گشتیی تۆماری كۆمپانیاكان لە وەزارەتی بازرگانی‌ و پیشەسازیی رایگەیاند: لەسەرەتای ساڵی 2017وە، 540 كۆمپانیا لە وەزارەتی بازرگانی‌ و پیشەسازیی حكومەتی هەرێمی كوردستان خۆیان هەڵوەشاندۆتەوە، ئەوەش بەهۆی مایەپوچ بوون‌ و قەیرانی داراییەوە بووە.
بەڕێوەبەری گشتیی تۆماری كۆمپانیاكان وتیشی: «ئەو كۆمپانیایانەی مایەپوچ بوون بەشێكیان كۆمپانیای بیانین، كە ژمارەیان 120 كۆمپانیایەو 420 كۆمپانیای ناوخۆیش بەهەمان شێوە مایەپوچ بوون، ئەو كۆمپانیایانەش لەبواری بازرگانی گشتی ‌و بەڵێندەرایەتی بیناسازی ‌و بواری جیاوازەكانی تردا كاریان كردووە».
ئەوەش لەكاتێكدایە، بەپێی ئەو ئامارەی لەوەزارەتی بازرگانی هەرێم هەیە سەبارەت بەناو و ژمارەی كۆمپانیاكان، لەهەرێم 22 هەزارو 358 كۆمپانیا هەیە، كە 19 هەزارو 365 كۆمپانیا ناوخۆین‌و 2 هەزارو 993 كۆمپانیاش بیانین.

print

 71 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*