سەرەکی » هەواڵ » کۆڕی ئۆنلاین لە ساڵۆنی کوردستانی نوێ

کۆڕی ئۆنلاین لە ساڵۆنی کوردستانی نوێ

لەبەردەوامی چالاکییەکانیدا، ساڵۆنی کوردستانی نوێ سەعات 8ی ئێوارەی ئەمڕۆ 12/6/2020 بەشێوەی ئۆنلاین، کۆڕێک بۆ نووسەر و رۆژنامەنووس سۆران عەلی سازدەکات.

کۆڕەکە تایبەتە بە کتێبی (ساختە هەواڵ، بەڵای نوێی رۆژنامەگەریی) کە لەپەیجی رەسمی کوردستانی نوێ لە فەیسبووک (kurdistani nwe) پەخشدەکرێت.

ئەم كتێبە باس لەدیاردەیەك دەكات لەبواری رۆژنامەگەریدا بۆتە دیاردەیەكی باو ‌و دیاردەیەكی جیهانی ‌و زیانێكی گەورەی لە بواری رۆژنامەگەری داوە، هەموو ناوەندە میدیایی ‌و رۆژنامەوانییەكانی جیهانی بەخۆیەوە سەرقاڵ كردووە، بەتایبەتی لەم چەند ساڵەی دوایدا كە ساختە هەواڵ وەك دیاردەیەكی بەرفراوان كەناڵەكانی میدیا وە سۆشیال میدیای گرتەوە، هۆكارێكی گرنگی تەشەنەكردن‌و بڵاوبوونەوەی ئەم دیاردەیە پێشكەوتنی بوارەكانی تەكنەلۆژیا و ئینتەرنێت و میدیایی نوێ بوو، ئەم دیاردەیە هیچی لە مەسەلە هەنووكەیی و هەستیارەكانی كوردستان كەمتر نییە ئەگەر بایەخی زیاتریش نەبێت.

print

 47 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*