سەرەکی » هەمەڕەنگ » لە درامایەکی نوێدا رۆڵ دەبینێت

لە درامایەکی نوێدا رۆڵ دەبینێت

تۆڕی (NBC) بڕیایدا دەستبکات بە بەرهەمهێنانی بەشی چوارەمی درامای تەلەفزیۆنی(Good Girls)، ئەم بڕیارەش دوای ئەو سەرکەتنە بەرچاوە هات کە بەشی سێیەمی ئەم درامایە بەدەستیهێناوەو بینەرێکی زۆری هەبووە.

هەروەها لەم بەشە نوێیەی دراماکەدا کە هەریەکە لە (کریستینا هندریکس، ریتا، مای ویتمان، ماتیۆ لیلارد، رنیو ویلسۆن، مانی مۆنتانا، لەیدی کایۆت، وازی ستانانارد)و چەندین ئەکتەری تر رۆڵی تێدا دەبینن، خانمە ئەکتەر (چارلین یی)یش یەکێکە لەو ئەکتەرە دیارانەی لەم بەشە نوێیەی دراماکەدا رۆڵدەبینیت.

چیرۆکی ئەم دراما تەلەفزیۆنییە باس سێ دایک دەکات کە هەریەکەو بۆ بەردەوامی ژیان دەڵدەدەن کار بکەن، هەرچەندە لەبەردەوامی ژیانیاندا رووبەڕووی کۆمەڵێک ئاستەنگ دەبنەوە بەڵام هەر بەردەوامن، هەروەها لەبەشەکانی دراماکەدا ئەم سێ ژنە رووبەڕووی کۆمەڵێک رووداوی تر دەبنەوە.

شایانی باسە کە بەشی سێیەمی ئەم بەرهەمە هونەرییە لەماوەی رابردوودا نمایشکراوەو لە سەر پێگەی IMDB بینەرێکی زۆری هەبووە، هەروەها هەڵسەنگاندنەکانی پێگەکە ئەوەی ئاشکرا کردووە کە ئاستی بینەرانی درماکە لە 7.1 بۆ 8.5 بووەو ئەوانەشی سەیری دراماکەیان کردووە تەمەنیان لە 18ساڵەوە بۆ 49 ساڵ بووە.

print

 139 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*