سەرەکی » ئابووری » ״بەرهەمهێنانی كارەبا كەم دەبێتەوە״

״بەرهەمهێنانی كارەبا كەم دەبێتەوە״

وەزارەتی كارەبا رایگەیاندوە، بەهۆی قەیرانی دارایی و نەبوونی سوتەمەنی و ئەنجامدانی چاكسازیی لە چەند یەكەیەكی وێستگەكانی غاز ‌و راوەستانی وێستگەی كارەبای خەبات بەهۆی كۆرۆناوە كە ستافی كۆمپانیاكە نەیانتوانیوە لە كۆریاوە بگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان، ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا بۆ 2 هەزارو 500 مێگاوات كارەبا كەمبۆتەوە.

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، هاوبەشانی كارەبا ئاگادار دەكەینەوە كە بەهۆی قەیرانی دارایی‌و نەبوونی سوتەمەنی‌و ئەنجامدانی چاكسازیی لە چەند یەكەیەكی وێستگەكانی غازی هەولێر و چەمچەماڵ‌و راوەستانی وێستگەی كارەبای خەبات بەهۆی كۆرۆناوە كە ستافی كۆمپانیاكە نەیانتوانیوە لە وڵاتی كۆریاوە بگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان، بەمەش ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا بۆ 2 هەزارو 500 مێگاوات كارەبا كەمبۆتەوە.

بەیاننامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەمەش لەكاتێكدایە پێشتر توانای بەرهەمهێنانی كارەبا 3 هەزارو 200 مێگاوات بووە، كەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی كارەبا هاوكاتە لەگەڵ هەڵكشانی خواست لەسەر كارەبا، هەموو ئەم هۆكارانە كاریگەریی لەسەر كەمبوونەوەی ماوەكانی پێدانی كارەبا دەبێت.

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان تەئكیدیكردۆتەوە، وەزارەتی كارەبا لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران لەسەر هێڵە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان

print

 301 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*