سەرەکی » وتار » یەکێتی و نوێبوونەوەپەڕە 2

یەکێتی و نوێبوونەوە

رێبین عومەر

یەکێتی وەک هێزێکی رەسەنی سیاسیی کوردستانی، لەماوەی رابردوو بە قۆناغی سەختی پڕ کێشمەکێشی قووڵدا تێپەڕی. هەموو ئەو سەختییانەی یەکێتی لە دابەشبوون و فرەمینبەریی و برینداری بینی، هەموو بوونە پاڵنەری سەرەکی بۆ نوێبوونەوەی ئەم حزبە رەسەنەی کوردستان.

نەیارانی یەکێتی بەردەوام چاویان لەسەر ئەوە بوو کە یەکێتی نەمێنێت و نەمانی ئەو بقۆزنەوە بۆئەوەی ببنە ئەڵتەرناتیڤی گرتنە دەستی دەسەڵات و بە کرداریی جێگەی یەکێتی بگرنەوە.

لەو بوارەشدا زۆر پیلان بەڕێوەچوو، سەرەنجام تێگەیشتنێکی گشتی دروستبوو کە ئەم حزبە توانای ئەوەی هەیە کێشەکان تێپەڕێنێت و خۆی نوێ بکاتەوە و هێزی راستەقینەی خۆیی بۆ بگەڕێتەوە.

لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو بینیمان کە هەموو سەری رمەکان لەسەر جەستەی یەکێتی بوو. بەهەموو کێشمەکێشە دروستکراوەکان کە یەخەی یەکێتی گرتبوو، توانرا قۆناغی کێشمەکێش و پەرت پەرت بوون بگۆڕدرێت بۆ قۆناغی نوێبوونەوە و هەڵسانەوەی یەکێتی.

زۆرێک لەو کەسانەی لەچەند ساڵی رابردوودا لەناو ریزەکانی یەکێتیدا نەمان و چاویان لەسەر ئەوە بوو کە ئەم حزبە بەخاک بسپێرن، کە دەهاتنە گۆ دەیانوت: “یەکێتی وەک بەفرەکەی قەندیل توایەوە”، بەڵام بە کۆڵنەدان و نییەت بۆ نوێبوونەوە، دەرکەوت کە یەکێتی وەک قەندیل بەپێوە مایەوە و بە ئەزموونیش ئەوە دەرکەوت کە لەدوای ئەو سەختی و تەنگانەیەی یەکێتی بینی، حزبەکە وەها نوێبۆبووە کە ماڵی کردە واقیع.

print

 295 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*