سەرەکی » کەلتوور » برایم پاشای بابان

برایم پاشای بابان

لەدووتووێی 132 لاپەڕەدا کتێبی (برایم پاشای بابان 1782 – 1802) کە لە نووسینی عومەر ئیسماعیل مارف-ە کەوتە بەردەستی خوێنەرانی.
لەپێشەکیی کتێبەکەدا هاتووە: برایم پاشای بابان لەدیرۆک و رابردووی نەتەوەی کورددا کەسایەتییەکی ئەوەندە نەمرو شایستەیە، هەربۆیە پێویستبوو هەتا ئێستا چەندین کتێبی قەبارە گەورەو بچووک لەسەر ژیان و سەردەمی فەرمانڕەواییەکەی و بەتایبەت یەکێک لەدیارترین کارە گرنگ و ناوازەکانی کە دروستکردنی شاری سلێمانییە بنووسرایە، چونکە وەکو پێشتریش زۆرێک لەنووسەران و شارەزایان ئاماژەیان بۆ کردووە برایم پاشاکەی ئێمەش هیچی لە (ئەسکەندەری مەکدۆنی) دروستکەری شاری ئەسکەندەرییە لە میسرو (ئەبو جەعفەری مەنسوور) بنیادنەری شاری بەغدای پایتەختی عیراق و چەندین ئیمپراتۆرو پاشاو فەرمانڕەوای تری جیهان کەمتر نەبووە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

توێژینەوەیەكی كۆمەڵناسیانە بۆ پێكهاتە بزربووەكانی كوردستان

ئامادەكردنی: ئەدگار – کوردستانی نوێ كتێبی گوناح و ئیمان توێژینەوەیەكی ...