سەرەکی » زانست » یه‌كێك له‌ به‌هێزترین شیكارییه‌كان بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا ‌و خۆپاراستن لێی

یه‌كێك له‌ به‌هێزترین شیكارییه‌كان بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا ‌و خۆپاراستن لێی

وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: دیاری سابیر

پزیشكێكی پسپۆڕ ده‌رباره‌ی چۆنێتی توشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ‌و خۆپاراستن لێی، به‌ شێوه‌یه‌كی ساده‌ و ساكار باس ده‌كات ‌و ده‌ڵێت، كه‌ هه‌رگیز هه‌رگیز ڤایرۆس له‌ ده‌ره‌وه‌ی له‌شی مرۆڤ گه‌شه‌ ناكات ‌و پێچه‌وانه‌ی به‌كتریایه‌، كه‌ ئه‌گه‌ر پارچه‌ گۆشتێك له‌ به‌ر خۆر دابنرێت، له‌سه‌ری گه‌شه‌ ده‌كات.

ئاو خواردنه‌وه‌ یه‌كه‌م هێڵی به‌رگرییه‌
ئه‌و پسپۆڕه‌ له‌ دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ به‌شی عه‌ره‌بی ئاژانسی هه‌واڵی ئوسترالیا، روونیده‌كاته‌وه‌: ڤایرۆس زیندوو نییه‌ تاكو بتوانێت به‌ زیندوویی بمێنێته‌وه‌، به‌ڵام توانای گواستنه‌وه‌ی هه‌یه‌ ‌و ده‌یبێت. ده‌شڵێت: ڤایرۆس پێویستی به‌ خانه‌ هه‌یه‌ تاكو بچێته‌ ناوی ‌و تیایدا گه‌شه‌ بكات، هه‌موو ڤایرۆسێكیش تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌، چۆن پزیشك تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌، ڤایرۆسیش به‌و جۆره‌یه‌. تایبه‌تمه‌ندیی ڤایرۆسی كۆرۆناش خانه‌ی سی-یه‌كانی مرۆڤه‌ و ئامانجی گه‌یشتنه‌ به‌و خانانه‌ی سی-یه‌كان، بۆیه‌ كاتێك له‌ رێی ده‌م و لوت به‌هۆی هه‌ڵمژینه‌وه‌ ده‌چێته‌ ناو له‌شه‌وه‌، ده‌چێته‌ یه‌كه‌م وێستگه‌ی خۆی، ئه‌ویش قوڕگه‌ ‌و له‌وێ ده‌وه‌ستێ، له‌شی مرۆڤیش هه‌وڵی قوتدانی ده‌دات به‌ره‌و گه‌ده‌ ‌و كۆئه‌ندامی هه‌رس بۆئه‌وه‌ی بیهاڕێت، چونكه‌ گه‌ده‌ ته‌ڕ و وشك ده‌هاڕێت ‌و شی ده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام ڤایرۆسه‌كه‌ خۆی به‌ قوڕگه‌وه‌ ده‌گرێت. وتیشی: ئێمه‌ش بۆئه‌وه‌ی لێی رزگار بین، ئاو ده‌خۆینه‌وه‌، تاكو بچێته‌ خواره‌وه‌ بۆ ناو گه‌ده‌، بۆیه‌ زۆر ئاو خواردنه‌وه‌ یه‌كه‌م هێڵی به‌رگرییه‌، ئاوی گه‌رم و شله‌تێنیش له‌ ئاوی سارد باشتره‌.

سووڕی خوێن چالاك بكه‌ینه‌وه‌
ئه‌و پسپۆڕه‌ روونیكردۆته‌وه‌: دوای چوونه‌ ژووره‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ بۆ ناو سییه‌كان، ده‌چێته‌ ناو خانه‌كانه‌وه‌ و گه‌شه‌ی تێدا ده‌كات، ئه‌گه‌ر ته‌نها ڤایرۆسێك بچێته‌ خانه‌یه‌كه‌وه‌، ئه‌و ئه‌و خانه‌یه‌ ده‌بێته‌ كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ڤایرۆس ‌و له‌ بری ئه‌وه‌ی ئه‌و خانه‌ی هه‌ناسه‌دانه‌ یارمه‌تیمان بدات بۆ وه‌رگرتنی ئۆكسجین، رۆژانه‌ هه‌زاران ڤایرۆس دروست ده‌كات، كاتێك ڤایرۆسه‌كه‌ش لێی ماندوو بوو، ئه‌و خانه‌یه‌ ده‌كوژێت ‌و ده‌چێته‌ خانه‌یه‌كی تره‌وه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات: له‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌زگای به‌رگریی له‌شی مرۆڤ خۆی ئاماده‌ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بگاته‌ ئه‌و شوێنه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ی لێیه‌ كه‌ سی-یه‌كانه‌، بۆ ئه‌وه‌ش پێویستی به‌ شێوازی گواستنه‌وه‌ هه‌یه‌ تاكو خانه‌كانی به‌رگرییان پێ بگوازێته‌وه‌، بۆیه‌ پله‌ی گه‌رمای له‌ش به‌رزده‌بێته‌وه‌ ‌و ژماره‌ی لێدانی دڵ زیاد ده‌بێت ‌و به‌مه‌ش هه‌ڵدان ‌و گواستنه‌وه‌ی خوێن به‌ له‌شدا به‌هێزتر ‌و خێراتر ده‌كات، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سووڕی خوێن چالاك بكه‌ینه‌وه‌، بۆیه‌ خاوه‌نی سووڕی خوێنی چالاك ‌و رێژه‌ی زۆری ئۆكسجین له‌ خوێندا، ده‌توانێت به‌ره‌نگاری ڤایرۆسه‌كه‌ ببێته‌وه‌. وتیشی: جگه‌ره‌كێشان به‌رگری له‌ش لاواز ده‌كات ‌و له‌ توانای به‌رنگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ كه‌م ده‌كاته‌وه‌.

هێرشی به‌رگری بۆ سه‌ر ڤایرۆسه‌كه‌
ئه‌و پزیشكه‌ پسپۆڕه‌ تیشكی خستۆته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه‌ گه‌یشتنی خانه‌ پێشه‌نگه‌كانی به‌رگری بۆ شوێنی ڤایرۆسه‌كه‌ و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی، ئێمه‌ پێی ده‌ڵێین هێرشی به‌رگری بۆ سه‌ر ڤایرۆسه‌كه‌ ‌و ئه‌م هێرشه‌ تێكشكێنه‌ره‌ ‌و هه‌وڵ ده‌دات كه‌ هه‌ر شتێكی نامۆ له‌به‌رده‌میدا بێت، بیكوژێت ‌و ده‌زگای به‌رگری نموونه‌یه‌ك (سامپڵ)ێك له‌ ڤایرۆسه‌كه‌ وه‌رده‌گرێت ‌و ده‌یبات بۆ ئه‌و تاقیگه‌یه‌ی له‌ له‌شدایه‌، له‌وێ شیكار بۆ ڤایرۆسه‌كه‌ ده‌كات ‌و پارچه‌ پارچه‌ی ده‌كات، تاكو چه‌كێكی هێنده‌ی خۆی دروست به‌رهه‌مبهێنێ، كه‌ بریتییه‌ له‌ دژه‌ ته‌ن (ئه‌نتی بۆدی)، ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش 3 بۆ 5 رۆژی ده‌وێت بۆ گه‌یشتنی چه‌كه‌ كوشنده‌كه‌ به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ ‌و به‌ گه‌یشتنی، جه‌نگه‌كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی له‌ش ‌و ده‌زگای به‌رگری پێچه‌وانه‌ ده‌بێته‌وه‌ ‌و كۆتایی به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ ده‌هێنرێت. ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر له‌ش به‌هێز بێت، كاتێك ئه‌و دژه‌ ته‌نانه‌ كه‌ به‌ به‌رنامه‌ دروست ده‌بن، به‌ره‌نگاری ڤایرۆسه‌كه‌ ده‌بنه‌وه‌ ‌و له‌ناوی ده‌به‌ن، بۆیه‌ ئه‌ركی ئێمه‌یه‌ كه‌ بۆ ماوه‌ی 5 رۆژ له‌شی نه‌خۆش به‌ به‌هێزی بهێڵینه‌وه‌، تاكو چه‌كی بكوژی ڤایرۆسه‌كه‌ ده‌گات.

روونیشیكردۆته‌وه‌: ئه‌و دژه‌ ته‌نانه‌ ته‌نها په‌لاماری ڤایرۆس ده‌ده‌ن ‌و ئه‌گه‌ر جۆرێكی دیكه‌ی ڤایرۆس بچنه‌ له‌شه‌وه‌، ئه‌وان به‌رنگاری نابنه‌وه‌، چونكه‌ له‌لایه‌ن خانه‌ی تایبه‌ته‌وه‌ بۆ كوشتن ‌و له‌ناوبردنی ئه‌و جۆره‌ ڤایرۆسه‌ دروستكراون، كاتێكیش ده‌گه‌نه‌ شوێنی مه‌به‌ست، كێشه‌كه‌ كۆتایی دێت. وتیشی: هه‌ندێ كه‌س ده‌زگای به‌رگرییان به‌هێزه‌ ‌و له‌ماوه‌ی 5 بۆ 10 رۆژدا كێشه‌كه‌ یه‌كلایی ده‌بێته‌وه‌ ‌و ره‌نگه‌ هه‌ر پێیانه‌وه‌ دیارنه‌بێت كه‌ نه‌خۆشن، به‌ڵام هه‌ر هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ ده‌بن ‌و ده‌كرێت ببنه‌ هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی.

ده‌زگای به‌رگریی له‌ش به‌هێز بكه‌ینه‌وه‌
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: ئه‌گه‌ر ڤایرۆسه‌كه‌ بچێته‌ له‌شه‌وه‌ و ده‌زگای به‌رگری لاواز بكات، له‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌بێت ده‌زگای به‌رگریی له‌ش به‌هێز بكه‌ینه‌وه‌، یه‌كه‌م هه‌نگاویش چالاككردنی سووڕی خوێنه‌، ئه‌مه‌ش به‌ وه‌رزش ده‌بێت، پاشان پشوو ‌و خه‌وتنی باش كه‌ نزیكه‌ی 10 سه‌عات خه‌وتنه‌ له‌ شه‌و و رۆژێكدا. هه‌روه‌ها خواردنی ڤیتامینه‌كان یان خواردنی گونجاو، یه‌كێك له‌وانه‌ش ڤیتامین دی (D)یه‌، كه‌ گه‌وره‌ترین دوژمنی ڤایرۆسه‌كه‌یه‌ ‌و له‌ سه‌وزه‌ ‌و میوه‌ مزره‌كاندا هه‌یه‌، هه‌روه‌ك بادام ‌و گوێزیش چاره‌سه‌رێكی سیحراوین بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌.

ترس ‌و دڵه‌ڕاوكێ دوژمنی ده‌زگای به‌رگرین
ده‌شڵێت: لایه‌نێكی دیكه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌، مێشكی مرۆڤ خۆیه‌تی، ترس ‌و دڵه‌ڕاوكێ دوژمنی ده‌زگای به‌رگرین ‌و راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ریی زۆریان هه‌یه‌ ‌و ئه‌گه‌ر مرۆڤ بترسێت ‌و توشی دڵه‌ڕاوكێ ببێت، وه‌كو ئه‌وه‌ وایه‌ ده‌ست بخه‌یته‌ بینه‌قاقای ‌و نه‌توانێت هه‌ناسه‌ بدات، بۆیه‌ ترس ‌و دڵه‌ڕاوكێ وا له‌ ده‌زگای به‌رگری ده‌كه‌ن كه‌ نه‌توانێت ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێ بكات.

جه‌ختیشیكردۆته‌وه‌: پشتبه‌ستن به‌ لۆجیك زۆر گرنگه‌، چونكه‌ نزیكه‌ی 81%ی توشبووانی ڤایرۆسه‌كه‌ هیچ نیشانه‌یه‌كی په‌تاكه‌یان پێوه‌ دیار نییه‌، 15%ی توشبووانیش چاك ده‌بنه‌وه‌، 2%شیان پێویستیان به‌ چاودێریی ورد ده‌بێت ‌و زۆریان چاك ده‌بنه‌وه‌، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌، 2%ه‌ كه‌ ده‌مرن ‌و ئه‌وانیش نه‌خۆشی تریان هه‌یه‌ یان نه‌خۆشیی درێژخایه‌نیان له‌گه‌ڵه‌ ‌و له‌و كاته‌دا ره‌نگه‌ ڤایرۆسه‌كه‌ نه‌خۆشییه‌كه‌ی لێ خراپتر بكات، ئیدی ئه‌ركی من ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌وڵی به‌هێزكردنی ده‌زگای به‌رگری ئه‌و 4%ه‌ بده‌م.

ئه‌و پزیشكه‌ پسپۆڕه‌ ده‌شڵێت: نابێت چاوه‌ڕێی ڤایرۆسه‌كه‌ بكه‌ین، ئینجا بۆ ڤیتامینه‌كان بگه‌ڕێین، نه‌خێر، ده‌بێت ده‌ست بكه‌ین به‌ به‌هێزكردنی ده‌زای به‌رگریی له‌ش، له‌وه‌شدا زانیاری دروست به‌كاربهێنه‌، من ‌و تیمه‌ ته‌ندروستییه‌كه‌م به‌هێزترین دوژمنی ده‌زگای به‌رگریمان بۆ ئاشكرا بوو، كاتێك گه‌نجێكی توشبوو پێی وتم كه‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دوژمنی سه‌رسه‌ختی ده‌زگای به‌رگرین، چونكه‌ پڕوپاگه‌نده‌ی زۆریان لێوه‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌ ‌و وره‌ی خه‌ڵك ده‌ڕووخێنن ‌و نه‌خۆش توشی ترس ‌و دڵه‌ڕاوكێ ده‌كه‌ن.

له‌ كۆتاییشدا جه‌ختیكرده‌وه‌، كه‌ باشترین شت بۆ به‌رگری له‌ ڤایرۆسه‌كه‌، ئاو خواردنه‌وه‌یه‌، چونكه‌ تۆ ڤایرۆسه‌كه‌ بۆ شوێنێكی تر ده‌گوازیته‌وه‌، كه‌ گه‌ده‌یه‌ ‌و له‌وێ له‌ناوده‌چێت.

print

 125 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*