سەرەکی » وەرزش » قەڵغانی پاڵەوانیان بەرز کردەوە

قەڵغانی پاڵەوانیان بەرز کردەوە

بەهۆی پەتای کۆرۆنا و ئەو بار و دۆخە ترسناکەی ئەم پەتایە لەسەر تاسەری جیهاندا هێناویەتییە ئاراوە، یانەی بایرن مونشن بەبێ ئامادەبوونی هاندەرانی و دوور لە یاریگای خۆی، میدالی زێڕ کرایە ملی یاریزانەکانی و قەڵغانی پاڵەوانی بۆندس لیگای وەرزی 2019-2020 – ی بەرز کردەوە.

دوێنێ شەممە 27/6/2020 یانەی بایرن مونشن-ی ئەڵمانی لەدەرەوەی یاریگای خۆیدا دوا یاری خۆی لەم وەرزەدا کردوو لە دوا هەفتەی یارییەکانی بۆندس لیگادا، بوو بە میوانی یانەی ڤۆڵڤسبۆرگ.

یانە باڤارییەکە ئەم یارییەشی بەسەرکەوتنێکی گەورە کۆتایی پێهێناو 4-0 لە ڤۆڵڤسبۆرگ-ی بردەوە، هەرچەندە پێشتر ئەم یانەیە نازناوی پاڵەوانی یەکلا کردبۆوە، بەڵام لەم یارییەدا و لەیاریگای ڤۆگس ڤاگن ئەرینای تایبەت بە یانەی ڤۆڵڤسبۆرگ، قەڵغانی بۆندس لیگای بۆ ئەم وەرزە وەک پاڵەوان بەرز کردەوەو میدالی زێڕیش کرایە ملی یاریزانەکانی و لیڤاندۆڤسکی هێرشبەریشیان خەڵاتی گۆڵکەری خولەکەی وەرگرت.

print

 59 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*