سەرەکی » هەواڵ » ‎كۆسرەت رەسوڵ پیرۆزبایی لە حزبی شیوعیی كوردستان دەكات

‎كۆسرەت رەسوڵ پیرۆزبایی لە حزبی شیوعیی كوردستان دەكات

‎بەڕێز: سكرتێری حزبی شیوعیی كوردستان
‎بەڕێزان ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و دۆست و لایەنگرانی حزبی شیوعیی كوردستان
‎لە (٢٧)ەمین ساڵیادی ڕاگەیاندنی حزبی شیوعی كوردستان، پیرۆزبایی گەرمی خۆمتان ئاراستە دەكەم، هیواخوازم لەپێناو مافەكانی گەلی كورد و دۆزە رەواكەی بەردەوام بن لە خەبات.

‎حزبی شیوعی كوردستان وەك حزبێكی تێكۆشەری كوردستان لەماوەی ساڵانی خەباتدا و پێشتریش لەڕێگای حزبی شیوعی عیراق وەك حزبێكی تێكۆشەر خەباتی كردووەو لەپێناو مافە ڕەواكانی گەلەكەمان هاوشانی هێزو لایەنە سیاسییەكان تێكۆشاوەو جێ پەنجەی بە خەبات و قوربانیدانەوە دیارەو ئومێدەوارم لەداهاتووشدا بەهەمان ڕۆحیەتەوە بەردەوام بن لە خەبات.

‎لە ساڵڕۆژی ڕاگەیاندنی حزبەكەتان، وێڕای بەرزنرخاندنی پەیوەندییەكانی نێوانمان، لەپێناو كوردستان و چارەسەركردنی كێشەكانی ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان و یەكدەنگی نێوان لایەنە سیاسییەكان جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و حزبی شیوعی كوردستان دەكەمەوەو ڕایدەگەیەنین وەك یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەپێناو بەرژەوەندیی گەلەكەمان و چارەسەری كێشەكان و زاڵبوون بەسەر قەیرانەكان پەیوەندییەكانمان لەگەڵ سەرجەم هێزو لایەنە سیاسییەكان پەرە پێ دەدەین.

‎كۆسرەت رەسوڵ عەلی
‎سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی
‎یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

print

 173 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*