سەرەکی » راپۆرت » تائێستا لە شیلادزێ ٤٧ هاووڵاتیی مەدەنی بەبۆردومانی تورکیا شەهیدبوون

تائێستا لە شیلادزێ ٤٧ هاووڵاتیی مەدەنی بەبۆردومانی تورکیا شەهیدبوون

ئامادەکردنی: بەشی هەواڵ و راپۆرت

بەهۆی هێرش و پەلاماری زەمینی و ئاسمانیی سوپای تورکیاوە بۆسەر گوند و ناوچەکانی سنووری ناحیەی شیلادزێ، تائێستا ٤٧ هاووڵاتی شەهیدبوون.

لەوبارەیەوە بیرهات سنجی رێکانی کە گەنجێکی خەڵکی شیلادزێ-یە، ئامارێکی وردی بە ژمارەو ناوی ئەو کەسانە رەوانەی بادینان میدیا کردووە کە لەماوەی ٣٠ ساڵی رابردوودا واتە لە ساڵی ١٩٩٠ ەوە تا ٢٠٢٠ بەهۆی بۆردومانی تۆپ و فڕۆکە و لەشکرکێشیی زەمینیی سوپای تورکیاوە لە سنووری سیلادزێ شەهید بوون کە ژمارەیان ٤٧ شەهیدن.

بیرهات رێکانی هەروەها دەڵێت: لەمیانی ئەو ئامارەوە دەردەکەوێت کە ١١١ گوندی ناوچەی رێکان و ٢٦ گوندی ناوچەی نێروە و حەوت گوندی ناوچەی عەشیرەتی دۆسکیی سەروو بەهۆی هێرش و پەلامار و لەشکرکێشیی تورکیاوە چۆڵکراون و هێشتا ئاوەدان نەکراونەتەوە و دەشڵێت: تائێستا حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و لایەنە سیاسییەکان هەڵوێستێکی لێبڕاوانەیان دەرنەبڕیووە.

بەگوێرەی ئامارەکەش ئەم کەسانە لەماوەی ٣٠ ساڵی رابردوودا شەهیدبوون:
دلاوەر تەحسین بەهادین، شوكری تیلی، تارق عارف، نەسرەدین محەمەد ساڵح، بەگیخان بەلو عه زیز، زێدان جوبرائیل، سینو عومەر عومەر، عەبدوڵڵا ئیبراهیم، بەها‌‌و زێڕو، نزا ساڵح تەتەرخان، رەشید ساڵح عومەر، ئیحسان قەهار فەتاح، تەتەر عەبدی، نوسرەت حەجی بەلو، فایەق جەلال جوندی، سەبری عومەر سەلیم، نوری ئەحمەد، شەریف محەمەد ئەمین،
عه لی محەمەد تاهیر، شەریف فەتحوڵڵا، وەهبی ئەحمەد حەمۆ، ئیدریس رەمەزان محەمەد رشید، سدقی ئیسلام، سیداد سدقی، جەگەر مستەفا، عەلی مستەفا، حەكیم سەعید، شەعبان سەعید، فاخیر تاهیر مستەفا، عیسمەت تەمەر، شه هید -تاهیر محەمەد، رەمەزان محەمەد، م جید محمد، نێروە سیتو، مەهدی زوبێر كەژو، ئازاد شاهین تەها، ئازاد مەجید سەیفۆ، وەحید عەبدولباقی، رێدار محەمەد تاهیر، زیاد حەجی زێڕۆ، بەختیار حەسەن نوح، حسێن رێكان ، خەلیل ئیبراهیم عەبدوڵڵا، جەلالەدین نورەدین، ئەحمەد جەلالەدین نورەدین، موخلیس ئادەم، دیموقرات عومەر ئیسماعیل و ئازاد مەهدی.

لە – بادینان میدیاوە

print

 533 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*