دەرسی عیبرەت

× دیموكراسی بە نیسبەت مەڕەوە یەعنی ئەوەی لە بەینی گورگ و قەسابدا یەكێكیان هەڵببژێری.
× رۆشنبیران بۆیە باوەڕیان بە چاكسازیی كۆمەڵگا هەیە چونكە هەمیشە لە كونی ژوورەوەن، نایەنە دەرێ‌ جەماوەر بەچاوی خۆیان ببینن.
× سەركەوتن هەیە، بەڵام سەركەوتنی شەرافەتمەندانە زۆر دەگمەنە.
× بەعزە كەسێ‌ لە پاندانی خراپ ئەچێ‌، كە ئەنووسێ‌ ئەو ناوە هەموو پیس ئەكات.
× خۆشیی بوومەلەرزە لەوەدایە كە بە بیجامەشەوە ئەتوانی بێیتە دەرێ‌.
× تەكەتولكردن وەكو مەصعەد وایە، دەستبەجێ‌ ئەتگەیەنێتە سەری سەرەوە.
× لە وڵاتان سیاسییەكان بۆ هاووڵاتییان ئەبنە نموونە و مەسەلی ئەعلا، لای ئێمە ئەبنە دەرسی عیبرەت.
× فەرماندە سەربازییەكە ئەوەندە ئازایە ئەتوانێ‌ مناڵی هەموو كەسێك بدات بە كوشت.
× دوو نەوع سەركردە هەیە، نەوعێكیان ئەیەوێ‌ بتكات بە كۆیلەی خۆی، نەوعەكەی تر هێشتا لەدایك نەبووە.
× ئەمریكاش گوناحە.. لە ئەبراهام لینكۆڵنەوە هاتووەتە سەر دۆناڵد ترامپ.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*