سەرەکی » ئابووری » عیراق لە 22 بەرهەمی ناوخۆییدا گەیشتۆتە ئاستی خۆبژێوی

عیراق لە 22 بەرهەمی ناوخۆییدا گەیشتۆتە ئاستی خۆبژێوی

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناو داخستنی سنوورەکانی عیراق بەسەر بەرهەمی تورکی و ئێرانی، داواکاریی زۆر لەسەر بەرهەمە كشتوكاڵیەكانی ناوخۆی هەیە، ئەمەش بۆتە پاڵپشتیەكی زۆر بۆ جووتیارانی عیراق.

عیراق زیاتر لە 32 دەروازەی سنووریی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی هەیە، بەڵام بەهۆی کەمیی نرخیان، کاڵاو بەرهەمی ئێرانی لە هەمووان باوترن لە بازاڕە ناوخۆییەکانی عیراق، ئەمەش زیانی زۆری لە بەرهەمی ناوخۆیی عیراق دابوو.

نزیکەی یەک لەسەر سێی خەڵکی عیراق لەسەر فرۆشتنی بەرهەمی کشتوکاڵی دەژین، بەڵام ئەو بەرهەمانە 50 ٪ی پێویستیی عیراق بۆ بەروبوومە خۆراکییەکان پڕ دەکەنەوە.

ئێران ساڵانە نزیکەی سێ ملیار دۆلار لە فرۆشی کاڵاکانی بە عیراق قازانج دەکات، تورکیاش 2.2 ملیار لەڕێگەی هەناردەکردنی بەرهەمی کشتوکاڵی و خۆراکی بۆ عیراق قازانج دەکات. بەڵام لەپێناو رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، عیراق ناچاربوو ئەمساڵ سنوورەکانی دابخات.

موحسین ئەحمەد کە ئەندازیارێکی کشتوکاڵیە لە پارێزگای دیوانیە دەڵێ: «حکومەت ناچاربوو سنوور دابخات، نەوەک لەپێناو پاڵپشتیی لە جووتیاران، بۆیە لەبەردەم تەحەدیەکداین تا بیسەلمێنین جووتیاری عیراقی دەتوانێت سەلەی خۆراک بۆ خێزانی عیراقی دابینبکات».

هەرچەندە ئەمساڵ بەروبوومی کشتوکاڵ لە عیراق باش بووە، بەڵام عیراق خاوەن 9.3 ملیۆن هێکتار زەوی کشتووکاڵییە، کە ئەو ژمارەیە بەراورد بە ئێران و سوریا کەمە، لەکاتێکدا ئێران 45.9 ملیۆن هێکتار و سوریا 13.9 ملیۆن هێکتار زەویی کشتووکاڵییان هەیە.

محەممەد کەشکاش، سەرۆکی یەکێتی کۆمەڵەکانی جووتیارانی عیراق بە ئاژانسی فرانس پرێس راگەیاندووە: بۆ یەکەمجارە لەماوەیەکی زۆر، عیراق لە 22 بەرهەم پێویستی بە دەرەوە نەبێت و گەیشتۆتە ئاستی خۆبژێوی.

print

 77 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*