سەرەکی » هەمەڕەنگ » لە شوێنە گشتییەکاندا فیلم نمایشدەکەن

لە شوێنە گشتییەکاندا فیلم نمایشدەکەن

دوای ئەوەی بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە زۆربەی هۆڵەکانی سینەما داخران، بەڵام ئەمە لەهەندێک وڵات نەبووە رێگر لەوەی کە خەڵک بێبەش ببن لەبینینی فیلمە نوێکان، لەمسۆنەگەیەوە پێگەی wttw بڵاویکردۆتەوە کە لەویلایەتی شیکاگۆ لەئەمریکا شاشەی گەورە لەهەندێک لە باخچە گەورەکان دانراون هەتا ئارەزوومەندانی فیلم و سینەما بتوانن سەیری فیلمە نوێکان بکەن. بەڵام بەمەرجێک ئەو خەڵکانەی دەچنە ئەم شوێنە پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن.

پێگەکە ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە کە بۆ ئەمەش وەک دەستپێکێک لەباخچەی (سیوارد) کە یەکێکە لەشوێنە دیارەکانی شیکاگۆ، شاشەی گەورە دانراوەو بەبێ بەرامبەر فیلمی (Sonic the Hedgehog) نمایشدەکرێت.

شایانی باسە (Sonic the Hedgehog) فیلمی نوێیەو جیف فاولەر دەرهێنەرێتی و ژمارەیەک ئەکتەری ناودار رۆڵی تێدا دەبینن، لەوانە: جیم کاری، بن شوارتز، لیان لاب، جیمس مارسدن، دیبس هوارد.

print

 125 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*