سەرەکی » ئابووری » وەرگرتنی پارەی خۆڵ و خاشاك

وەرگرتنی پارەی خۆڵ و خاشاك

لێپرسراوی بەشی خزمەتگوزارییەكان لە سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەسەرەتای ساڵی نوێوە پارەی كۆكردنەوەی خۆڵ‌و خاشاك لەهاووڵاتیان وەردەگیرێت‌و بەپێی قەبارەی خۆڵ‌و خاشاكەكەش نرخەكەی دەگۆڕێت.
رزگار ئەحمەد لێپرسراوی بەشی خزمەتگوزارییەكان لەسەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی راگەیاندوە: لەسەرەتای ساڵی نوێوە لەناو سەنتەری شاردا پارەی خۆڵڕشتن وەردەگیرێت، بۆ ئەم مەبەستەش سلێمانی بەسەر هەشت زۆندا دابەشكراوە.
راشیگەیاند: پارەی كۆكردنەوەی خۆڵ‌و خاشاك لەماڵان‌و دوكانداران‌و خاوەنكاران وەردەگیرێت، بەڵام بڕی پارەكە بەپێی زۆر و كەمی قەبارەی خۆڵ‌و خاشاكەكە دەگۆڕێت، بەجۆرێك ئەو ماڵانەی لەناو سەنتەری شاردان‌و هەموو رۆژی سەیارەی خۆڵڕشتن دەیانگاتی مانگی پێنج هەزار دیناریان لێوەردەگیرێت، ئەوانەشی لەدەرەوەی سنوورەكەن‌و بە دوو رۆژ جارێك سەیارەی خۆڵڕشتنیان بۆ دەچێت مانگی سێ هەزار دیناریان لێوەردەگیرێت.
سەبارەت بەوەرگرتنی پارە لەخاوەن دوكانەكانیش، رزگار ئەحمەد وتی: «خاوەن دوكانەكان لە 10 تا 50 هەزار دیناریان لێوەردەگیرێت، ئەوەش بەپێی قەبارەی خۆڵ‌و شوێنی دوكان‌و تابلۆی ناونیشانی دوكان بەمەتر دووجا دیاری دەكرێت».

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*