سەرەکی » کەلتوور » ژمارەیەکی نوێی کەکۆن بڵاوکرایەوە

ژمارەیەکی نوێی کەکۆن بڵاوکرایەوە

لەدووتووێی 80 لاپەڕەدا ژمارە 63ی گۆڤاری (کەکۆن) چاپ و بڵاوکرایەوەو کەوتە بەردەستی خوێنەرانی.

لەم ژمارە نوێیەی (کەکۆن)دا چەندین بابەت بڵاوکراونەتەوە، لەوانە: (نووسینەوە بەڕووناکی و هەتاو. بڕوا بەخۆبوون، چۆن بتوانین بڕوابەخۆبوون بەهێز بکەین. وەرامی راست و دروست، وێنەیەکی مێژوویی، تەشقەڵە بە ئەی رەقیب، ئایدیالیزم، گەشتەکەم بۆ ئەزهەر، پوستی فۆتۆی پێشمەرگەیەک بۆ شار، حەفت ترینگەو تیلە نیگایەک، شێخ سەڵاح شێخ شەرەف، نەورۆز لە چەند سەرچاوەیەکدا، ئەمریکا و کەوەکانی کوردستان. لەنێوان باوک و کچدا. زانستی کشتوکاڵ و ئەستێرەناسی لە فۆلکلۆری دەشتی هەولێردا. ئەگەر لامەرکەزی ئیداری و دارایی چەسپا، چی بکرێت بۆ کۆیە. هەنگاونان بەرەو ئەودیو دیوارەکانی زیندان. گوڵزاری زاراوەکان) و چەندین بابەتی تر.

گۆڤاری (کەکۆن) گۆڤارێکی رۆشنبیریی گشتی ئازادە. رەهبەر سەید برایم خاوەن ئیمتیاز و سەرنووسەرێتی و د. هاوژین سڵێوە جێگری سەرنووسەرە.

print

 159 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*