سەرەکی » وەرزش » ئه‌ستێره‌یه‌كی ریاڵ مه‌درید تووشی كۆرۆنا بووه‌

ئه‌ستێره‌یه‌كی ریاڵ مه‌درید تووشی كۆرۆنا بووه‌

یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید ئه‌نجامی ئه‌و پشكنینانه‌ی‌ راگه‌یاند كه‌ دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ یاریزانان له‌ پشووه‌كه‌یان بۆیان كراو دوپاتی كرده‌وه‌ یه‌كێك له‌ یاریزانانی یانه‌كه‌ هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایه‌.
ریاڵ مه‌درید به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ تیایدا هاتووه‌ سه‌رجه‌م یاریزانان و فه‌رمانبه‌ران به‌شێوه‌ی جیا جیا پشكنینی كۆرۆنایان بۆ ئه‌نجامدراوه‌و له‌ ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وتوه‌ ماریانۆ دیاز توشی نه‌خۆشی كۆرۆنا بووه‌.
یانه‌كه‌ دوپاتی كردۆته‌وه‌ ئه‌و یاریزانه‌ ته‌ندروستی زۆر باشه‌و هیچ نیشانه‌یه‌كی نه‌خۆشییه‌كه‌ی‌ نییه‌ به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی‌ هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌یه‌ له‌ماڵه‌كه‌ی‌ خۆی كه‌ره‌نتینه‌ ده‌كرێت و پزیشكانی یانه‌كه‌ش چاودێری دۆخی ته‌ندرستی ده‌كه‌ن.
دوای بوون به‌پاڵه‌وانی خولی ئیسپانیا یاریزانانی ریاڵ مه‌درید ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك پشوویان پێدراو پێش گه‌ڕانه‌وه‌ش بۆ راهێنان پشكنینیان بۆ كرا كه‌ دیاز له‌كاتی به‌سه‌ر بردنی پشووه‌كه‌ی‌ توشی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ بووه‌.
به‌هۆی ئه‌مه‌ش ئه‌و یاریزانه‌ له‌ پێكهاته‌ی یانه‌كه‌ بۆ گه‌شتكردن بۆ شاری مانچسته‌ر و روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی‌ مان سیتی دوور ده‌خرێته‌وه‌.

 132 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*