سەرەکی » دۆسێ » ره‌وته‌كان » عیراق و راگرتنی هاوسەنگی لە نێوان چوار جەمسەری ناوچەكەدا

عیراق و راگرتنی هاوسەنگی لە نێوان چوار جەمسەری ناوچەكەدا

رەوتەكان-

ئیحسان شەممەری سەرۆكی سەنتەری (التفكیر السیاسی) باس لە رووبەڕووبوونەوەكانی بەردەم مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران دەكات لە هێنانەدی هاوسەنگی لەنێوان عیراق و سعودیە و ئێران و قەتەر و توركیا، بەو پێیەی لەو وڵاتە ئیقلیمیانەن كە زۆرترین كاریگەرییان لەسەر گۆڕەپانی عیراقی هەیە.
شەممەی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە»عیراق هیچ رووبەرێكی بۆ گەمەكردن نەماوە لەڕووی پەیوەندییە دەرەكییەكانی و ناتوانێت پشت بە پرەنسیپی پەلكێشكردن یان چوونە ژێر سایەی یەكێك لە جەمسەرەكان ببەستێت».
بە وتەی ئەو شرۆڤەكارە»عیراق توانای رۆیشتنی نییە بەرەو رووبەرێكی هاوسەنگی لە پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئێران و سعودیە و قەتەر و توركیا، كێشەكە لەوەدایە هەندێك لە لایەنە سیاسییەكان حیساباتی دەرەكیان دەخەنە پێش عیراقەوە، ئەمەش بەربەرست لەبەردەم خواستەكانی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران دروستدەكات لەڕووی چەسپاندنی سیاسەتی هاوسەنگی كە هەوڵی بۆ دەدات».
شەممەری دەڵێت»كازمی ئەوەی خستۆتە حیساباتی خۆیەوە كە پەیوەندییەكان لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش باشترین پرەنیسپە كە دەكرێت كاریی لەسەر بكرێت، هەموو دەوڵەتێك حیسابات و بەرژوەندی تایبەت بەخۆی هەیە لە پەیوەندییەكانی لەگەڵ عیراق، بۆیە پێویستە عیراق بەوشێوەیە تەماشای بەرژەوەندییەكانی بكات لەگەڵ ئەو دەوڵەتانە و بە پێچەوانەشەوە».
شەممەری پێیوایە»هیچ كێشەیەك لە پاراستنی سەروەریدا نییە، گەر دەستوەردان لەسەر بنەمای پێشێلكردنی سەروەریی بێت، چونكە ئێمە لەبەردەم پەیوەندییەكانی ناهاوسەنگدانین، بۆیە دەبینە دەوڵەتێكی فشەڵ و ناتوانیین خواست و ئامانجەكانمان لەسەر ئاستی سیاسەتی دەرەوە بەجیبگەیەنین، هەوڵی هەر دەوڵەتێكیش لەو دەوڵەتانە بۆ دروستكردنی كاریگەریی لەسەر گۆڕەپانی عیراقی، بوونی كەلێنێكی گەورەمان بۆ دەردەخات كە رووبەڕووبوونەوە و وێستگەی هەڵبژاردنی سەرەتایی لە سروشتی پەیوەندییەكاندا دەخاتە بەردەم كازمی».
عەلیە ئەمارە، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی لە پەرلەمانی عیراق لە 20ی تەمموزی 2020، ئەو هەنگاوانەی ئاشكراكردبوو كە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران هەڵیاندەنێت بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ئێران و سعودیە.
ئەمارە لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندبوو»مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران، بەشێوەیەكی راستەقینە هەوڵ بو دروستكردنی هاوسەنگی دەدات لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ‌ و ناوچەكە لە هەموو بوارەكان و دەیەوێت بەرژەوەندی عیراق و بەرژەوەندییەكان هاوبەشەكان و پارێزگاریی لە سەروەریی عیراق پێشبخات، و رێگە لە دەستوەردان لە كاروباری ناوخۆی هەموو وڵاتاندا بگیرێت».
بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە»ناكرێت ئێران لە كرانەوەی عیراق بەڕووی سعودیە و ئیمزاكردنی رێكەوتنەكان لەگەڵ وڵاتەكەدا توڕەببێت، بە تایبەت لەئێستادا كە ئێران بە رەوشێكی ئابوری قورسدا تێدەپەڕێت كە كارەبای دەدا بە عیراق، لەئێستاشدا داواكاریی سعودی یان كەنداو هاتۆتەپێش بۆ پێدانی وزە بە عیراق بە نرخێكی كەمتر و بە خزمەتگوزارییەكی فراوانتر، چونكە عیراق لێرەدا بەشوێن بەرژەوەندی خۆیدا دەگەڕێت و بەشوێن چارەسەردا دەگەڕێت بۆ ئەو دۆسێیانەی زۆریان خایەند و چارسەرییان نەبووە، بۆیە عیراق شوێن بەرژەوەندی خۆی دەكەوێت».
لە 20ی تەمموزی 2020، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاندبوو، سەردانەكەی بۆ سعودیە كە دواخرا، تەنیا پرۆتۆكۆڵی نابێت و سەردانی كارە بۆ جوڵاندنی رەوڕەوەی هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات.
كازمی لە دیمانەیەكی لەگەڵ رۆژنامەی (عوكاز)ی سعودی بەر لە راگەیاندنی دواخستنی سەردانەكە رایگەیاندبوو»سەردانەكەی بۆ شانشینی عەرەبی سعودیە، گرنگی زۆری هەیە بەو هۆیەی سعودیە قورساییەكی جیهانی و ئیقلیمی گەورەی هەیە»، پێشبینیشی كردبوو «گواستنەوەیەكی جۆری لە پەیوەندی نێوان هەردوو وڵاتدا رووبدات».
بە وتەی كازمی وەك بۆ رۆژنامە سعودیەكە باسی كردبوو»عیراق نایەوێت قۆناغێكی نوێ‌ لە هەماهەنگی و كاریكاریی و یەكتر تەواوكردن دەستپێبكات، شا لسەلمان بن عەبدولعەزیز، و هاوڕێم جێنشینی شاهانە، هەمان خواستییان هەیە».
كازمی دەڵێت»سەردانەكەیان بۆ ریاز پرۆتۆكۆڵی نابێت، بەڵام سەردانی كلارە بۆ دەستكردن بە جوڵاندنی رەوڕەوەی هەماهەنگی و پاراستن و پەرەپێدانی ئابوری نێوان هەردوو وڵات و كردنەوەی ئاسۆیەكی فراوان بۆ یەكترتەواوكردنی ئابوری لە هەموو بوارەكاندا».
لەدرێژەی قسەكانیدا بۆ رۆژنامە سعودیەكە، كازمی رایگەیاندبوو»سعودیە و عیراق پەیوەندییەكی مێژوویی و ئیسلامی قوڵیان لەنێواندا هەیە، بۆیە هەردوو وڵات هەوڵ دەدەن پارێزگاریی لە دەستكەوتەكان و بەرگری لە پرسە چەسپاوەكانی نەتەوە بكەن و دەستوەردانیش لە كاروباری وڵاتە عەرەبییەكان رەتبكەنەوە».
سەرۆك وەزیرانی عیراق پێیوایە»تیرۆر و وروژاندنی ئاژاوەی تایەفەگەریی و دەتسوەردانی هێزە دەرەكییەكان، رەوشەكەی لەماوەی ئەم دە ساڵەی دواییدا خراپتر كردووە لە ناوچەكە كە بەدەست چەندن تەنگژەوە دەناڵێنێت»، داوای دەرچوونیشی كردووە لەو ئەڵقە بەتاڵە كە ناوچەكەی كردۆتە گەورەترین قوربانی.
سەرۆك وەزیرانی عیراق بەپێویستی دەزانێت، «تێگەیشتن لەبارەی رووبەڕووبوونەوە هاوبەشەكانەوە هەیە كە دەركەوتووترینیان كۆتایی چاوەڕوانكراوی سەردەمی نەوت و وەرچەرخانی ئابوری جیهانییە كە دەبێت وامان لێبكات بیر لە گرتنەبەری رێڕەوی جیاواز بكەینەوە و پێداگری لەسەر گەشەپێدان و مامەڵكردن لەگەڵ كێشەكانی ئێستا و ئایندە بكەینەوە».
كازمی دەڵێت»میر محەمەد بن سەلمان جێنشینی شاهانەی سعودیە، هەر زوو دركی بەوەكردووە كە ناوچەكە پێویستی زۆری بە ئاشتی و پرۆژەی گەشەپێدان هەیە، بۆیە دیدی ئایندەی بۆ سعودیە داڕشت».
ئەم قسانەی كازمی لەكاتێكدایە كە سەردانەكەی بۆ سعودیە، بەهۆی نەخۆشكەوتنی شا سەلمان بن عەبدولعەزیز پادشای سعودیە دواخرا، بەڵام بەرلەوە وەفدێكی عیراقی بەسەرۆكایەتی عەلی عەبدولئەمیر عەللاوی وەزیری دارایی عیراق سەردانی ریازی كرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵاتەكەدا بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات زنجیرەیەك كۆبوونەوەی سازكرد.

print

 147 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*