سەرەکی » هەواڵ » لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی سەردانی كۆسرەت ڕەسول عەلی کرد

لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی سەردانی كۆسرەت ڕەسول عەلی کرد

ئەمڕۆ پێنج شەممە، ٣٠ی ٧ی ٢٠٢٠ لاهور شێخ جەنگی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە شاری سلێمانی سەردانی كۆسرەت ڕەسول عەلی، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی کرد .

لە دیدارێکدا، لاهور شێخ جەنگی پیرۆزبایی جەژنی قوربانی لە كۆسرەت ڕەسول عەلی کرد و پێکەوە بیروڕایان ئاڵوگۆڕکرد لە بارەی بابەتە گرنگ و هەنووکەییەکانی ئەمڕۆی گۆڕەپانی سیاسی عێراق و هەرێمی کوردستان.

كۆسرەت ڕەسول عەلی و لاهور شێخ جەنگی، هیوایان خواست کە جەژنی قوربان ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ گەلی کورد، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پتەوکردنی پەیوەندنی نێوان هیزە سیاسیە کوردییەکان و پاراستنی یەکریزیی ناوماڵی کورد و ڕەخساندنی کەشێکی ئارام و لەبار بۆ چارەسەرکردنی هەموو ئەو کیشە و گرفتانەی کە لە ئارادان ئەوەش لە پێناو باشتر کردنی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان و خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.

print

 295 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*