سەرەکی » هەمەڕەنگ » بەلەمەکان دەبنە شوێنێک بۆ نمایشکردنی فیلم

بەلەمەکان دەبنە شوێنێک بۆ نمایشکردنی فیلم

لەم سەردەمی کۆرۆنایەدا بەرهەمهێنەرانی فیلم و سینەما رێگەی جیاواز دەگرنەبەر بۆ ئەوەی فیلمەکانیان نمایشبکەن و جارێکی تر گەرموگوڕی بخەنەوە ناوەندە هونەرییەکان.

لەمسۆنگەیەوە لە ڤینیسیای ئیتالیا پرۆژەی بەلەمەکان دەبنە شوێنێک بۆ نمایشکردنی فیلم دەستی پێکرد.

لەم پرۆژە هونەرییەدا شاشەیەکی گەورە لەسەر یەکێک لە بەلەمەکان دانراوە بۆ نمایشکردنی فیلمەکە، هەروەها 60 بەلەمی تریش کە هەریەکەو چەند کەسێکی تێدایە دەتوانن سەیری فیلمە نمایشکراوەکە بکەن.

یەکەم فیلم کە لەم پرۆژە هونەرییەدا بە ئامادەبوونی 300 بینەر نمایشکرا، فیلمی (The Prestige) بوو کە لەدەرهێنانی کریستۆڤەر نولان-ە، هەروەها لەم پرۆژەیەدا رۆژانە 5 فیلم لە 5 کاتی جیاوازدا نمایشدەکرێت.

شایانی باسە کە بۆ سەیرکردنی فیلم مەرج بۆ بینەران دانراوە، ئەویش بەوەی کە دەبێت پابەندی رێناییە تەندروستییەکان بن و پێداویستییەکانی خۆپارێزیش بەکاربهێنن.

print

 141 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*