سەرەکی » ئاراستە » حیسابی یەک حیمایەشی بۆ نەکرد

(کۆرۆنا)

حیسابی یەک حیمایەشی بۆ نەکرد

دەروازە

نازم دڵبەند

ئەوە دوای ئەو دیموکراسییە ناخۆشەی (کۆرۆنا) کەهیچ سڵکردنەوەی بەرووی بەهێزترین کەس و بێدەسەڵاترین نییە…من کە کۆرۆنا لەدەرگای دام هەرزوو پەیوەندیم بە ژمارە (066122) کردوو هەرزوو ئۆتۆمۆبێلی ئەسعاف گەیشتە بەردەم ماڵ…

کە گەیشتمە (سەنتەری کۆرۆنا) بەشی فریاکەوتنی خێرا رێژەی نەخۆشیەکەم (75%) بوو کەزۆر ترسناکبوو چەند دەقیقەیەکی نەخایاند خستمیانە ژێر کۆنتڕۆڵی (ئۆکسجین)ەوە کەپێشتر هەناسەم نەدەهات هەستمکرد فەرامۆشییەک بۆ زیندووبوونەوەم دەگەڕێتەوە …بازۆری لەسەر نەڕۆین بەندە (40) سەعات لەژێر رەحمەتی ئەو کەمامە ئۆکسجینە بوو لەگەڵ هەموو دەرمانێکی چارەسەری کە خواهەڵناگرێ سەرباری ئەم دەستکورتیە ،بەڵام هیچ کارمەندێکی تەندروستی درێغی لەکارە ئینسانییەکەی خۆیان ناکەن.

بەزمەکه لێرەوە دەستپێدەکات ئێمەیان بۆ نهۆمی (2)ی خەستەخانەی(رزگاری) گواستەوە و لەهۆڵێک دایانبەزاندین کە دیسانەوە ئامێر لەژوور سەرماندا بوو و هەرزوو فەحسێکی تەواوی هەناسەیان کردین و رێژەیان وەرگرتین ..خواوراستان من رێژەکەم گەڕابۆوە (92) کەزور باشبوو لەبەختی منیش کچە دکتۆرەیەک کەهەموو رووخسارو باڵای داپۆشرابوو هاتەسەرمن و یەکسەر منی ناسییەوەو گوتی:
(من کچی فڵان کەسی برادەرتم ئەوە پشکنینی تەواوت بۆکرا پێویستیت بە ئۆکسجین نەما ..تۆ لەترسناکی دەرچووی و رێژەکەت گەیشتە 92…)
ئێستاش پەیوەندیم بە بابمەوە کرد پێمگووت ..بابم دەڵی :
(دەزانم، ئەوە هەموو سایت و سوسیال مێدیا و تیڤیەکان بڵاویانکرده‌وه‌)
دکتۆرە (……)سەری لێنەبڕیم و منیش زور بەرێکوپێکی چارەسەرییەکانی خۆم جێبەجێدەکردو پەیتا پەیتا دکتۆروکارمەندەکانی دیکە لەدەرەوە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی یان بەهۆکاری خۆشویستنیان بۆ شیعرومێژووی نووسینی من سەریان لێنەدەبڕیم کەتا مردن ئەم عەشقەیان لەبیرناکەم…
٭٭ من (50) حیمایەم لەدەرەوە هەیە حیساب بۆ کۆرۆنا ناکەم..٭٭

بەزمەکە لای ئەو پیاوە چەکدارە عەشایەرە بوو کەلەملای منەوە بوو حاڵی زۆر پەرێشان بوو بەدەقیقەش نەدەبوایە کەمامەی ئۆکسجین لەسەردەم و لوتی بێتەخوارەوە یەکێکیش وەکو حیمایەو موڕافیق هەرلەدەوری دەسورایەوە و هات و هاوار و جنێودانی کابرای عەشایەر دەگەیشتە کەشکەلانی فەلەک و تابڵێی کەسێکی (ناهوشیار و دەم پیس و جگە لە رەفتاری رشانەوەی قسەی نابەجێ نەبێ هیچی لێنەدەوەشایەوە ،بەڵام ۆە دکتۆر و کارمەندە گەورەکانی تەندروستی دەهاتن دەبوە رێوی زەمانە..).
هەموومانی هەراسان کردبوو ،بەڵام دواجار دکتۆرەکان پێیانگووت:
ئەگەر (پلازما) لەدەرەوە پەیدا نەکەی تۆ دەمری،چونکە تۆ زۆر بەقوڕسی گرتوتە دوو،سێ نەخۆشی دیکەی درێژخایەنی ترت هەیە …
تەلەفۆنەکەی لێداو یەکێ هاتە قسەو هەریەکسەر دەستی بەقسەی ناشیرین کردو گوتی:
(پلازما) چییە….چۆن دەبی من بەکۆڕۆنا بمرم من لەدەرەوە (50) حیمایە لەدووم دەڕواو پارێزگاریم لێدەکا واملێهات پلازما و کۆڕۆنا هێرشی کوشتنم بۆ بکەن ؟
من لەشوێنی خۆم گاڵتەم بەو هەموو فشەفشەی دەهات لەدڵی خۆمدا گوتم:
وەڵا کۆڕۆنا لەو (50) حیمایەت حسێبی یەک حیمایەشی بۆنەکردووی …
هەستە زوو پلازما پەیدا بکە نەوەک بزانە چۆن کۆڕۆنا مەعاشی ئەو هەمووەت پێهەڵدەڕێژێ بەرەو مردن ..حیمایەی چی !!!.

 451 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*