سەرەکی » مانشێت » قوباد تاڵه‌بانی: په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ وڵاتان به‌ره‌وپێشتر ده‌به‌ین

جێگری لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ده‌ستبه‌كاربوو

قوباد تاڵه‌بانی: په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ وڵاتان به‌ره‌وپێشتر ده‌به‌ین

به‌ئاماده‌بوونی، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌مڕۆ 9/8، دابان شه‌ده‌ڵه‌ وه‌ك جێگری لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، ده‌ستبه‌كاربوو.

له‌ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، رایگه‌یاند: فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان یه‌كێكه‌ له‌ پایه‌ گرنگه‌كانی حكومه‌ت و وه‌ك سه‌رۆكایه‌تیی حكومه‌ت به‌ته‌واوی پاڵپشتیی هه‌نگاوه‌كانی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ ده‌كه‌ین بۆ په‌ره‌پێدان و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماسییه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتانی جیهان، وتیشی: فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ یه‌كێكه‌ له‌ پایه‌ گرنگه‌كانی حكومه‌ت و رۆڵی گرنگی بینیوه‌ له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆو ده‌ره‌وه‌و توانیویه‌تی ببێته‌ پردێكی باش بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتان و ئێمه‌ش وه‌ك سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پاڵپشتی هه‌نگاوو كاره‌كانیانین.

له‌ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا، كه‌ سه‌فین دزه‌یی لێپرسراوی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌، ئاماده‌بوو، قوباد تاڵه‌بانی، وێڕای پیرۆزبایی له‌ دابان شه‌ده‌ڵه‌، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست و ستایشی كارو چالاكییه‌كانی پێشووی كرد، كه‌ نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم بوو له‌ ئیسپانیا. جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌”یه‌كێك له‌ ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم، گرنگیدانی زیاتره‌ به‌په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماسییه‌كان و په‌ره‌پێدانی ئه‌م فه‌رمانگه‌یه‌و رێكخستنه‌وه‌و فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمه‌ له‌گه‌ڵ وڵاتان، كه‌ له‌و بڕوایه‌داین سه‌فین دزه‌یی وه‌ك لێپرسراوو دابان شه‌ده‌ڵه‌ وه‌ك جێگری، پێكه‌وه‌ ده‌توانن هه‌نگاوی باش بنێن له‌وباره‌یه‌وه‌”.

لای خۆیشییه‌وه‌، لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌، ته‌ئكیدیكرده‌وه‌ كه‌ دابان شه‌ده‌ڵه‌ ئه‌زموونێكی باشی هه‌یه‌ له‌پرسی په‌یوه‌ندییه‌كان، بۆیه‌ گه‌شبینین پێكه‌وه‌ بتوانین كاره‌كانی فه‌رمانگه‌ به‌باشی رابپه‌ڕێنین.

print

 321 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*