سەرەکی » هەمەڕەنگ » بیبلیۆگرافیای بڵاوکراوە و بەڵگەنامەی هونەری شانۆی شاری سلێمانی

بیبلیۆگرافیای بڵاوکراوە و بەڵگەنامەی هونەری شانۆی شاری سلێمانی

ئێوارەی رۆژی ٨/٨/٢٠٢٠، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە هونەرمەندان و هونەردۆستان، لقی سلێمانی سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستان مەراسیمێکی بۆ ناساندن و بڵاوکردنەوەی (بیبلیۆگرافیای بڵاوکراوەو بەڵگەنامەی هونەری شانۆی شاری سلێمانی)، کە لە سێ بەرگدا چاپکراوە رێکخست.

بیبلیۆگرافیاکە بوار نورەدین ئامادەی کردووەو هەرسێ بەرگی کتێبەکەی بەمشێوەیەیە: بەرگی یەکەم 500 لاپەڕەیەو تایبەتە بە چالاکییەکانی تیپە شانۆییەکان لەساڵی 1949ەوە بۆ ساڵی 2017، بەرگی دووەمیش تایبەتە بە پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی سلێمانی لە ساڵی 1982ەوە هەتا ساڵی 2017، بەرگی سێیەمی کتێبەکەش تایبەتە بەو تیپانەی لەدوای راپەڕینەوە دامەزراون هەتا ساڵی 2018.

print

 149 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*