سەرەکی » زانست » خەوتن لەكاتی هەڵسان و نیشتنەوەی فرۆكەدا مەترسیدارە

خەوتن لەكاتی هەڵسان و نیشتنەوەی فرۆكەدا مەترسیدارە

پسپۆڕێك هۆشداریی دەدات، خەوتن لە كاتی هەڵسان و نیشتنەوەی فرۆكەدا مەترسیی گەورەی تەندروستیی بە دواوەیە.

گریگۆری لۆگۆفۆی پسپۆڕی گەشت و گواستنەوە و بەڕێوەبەری كۆمپانیای Biletiی روسیی بۆ فرۆكەوانیی دەلێت»هەستان و نیشتنەوەی فرۆكە بەتەنها مەترسیدارترین ساتی هەموو گەشتێكی ئاسمانیی نین، بەڵكو هەمان مەترسیشیان لەسەر تەندروستیی سەرنشینان هەیە گەر بە وریایی مامەڵە نەكەن».

ئەو دەلێت» باشترە هیچ گەشتیارێك لە كاتی هەلسان و نیشتنەوەی فرۆكەدا نەخەوێت، چونكە بەوە خۆی لە ئاكامی تەندروستیی مەترسیدار دەپارێزێت».

دەشڵێت» پێویستە سەرنشینانی فرۆكە زۆر ئاگاداری ئەو خاڵە گرنگە بن كە كاتی گونجاو بدۆزنەوە بۆ خەوتن لە ناو فرۆكەدا بە تایبەت لە كاتی گەشتە دوورودرێژەكان، چونكە هەردوو كاتی هەستان و نیشتنەوەی فرۆكەدا گۆڕانكارییەكی گەورە لەپەستانی ناو فرۆكەكەدا ڕوودەدات و ئەوەش دەبێتە هۆی تەنگ بوونەوەی كەناڵی (ئیستاكیۆس) كە گوێچكەی ناوەڕاست بەقورگەوە دەبەستێت.

لۆگۆفۆی دەڵێت» ئەگەر مرۆڤ لەو كاتەدا بەخەبەر نەبێت و تف قووت نەیات یان باوێشك نەدات ئەوا ڕەنگە لەسەرەتادا تووشی خوێنبەربوونی گوێ بێت یان تووشی سەرئێشەیەكی تووند بێت، لەهەندێك حاڵەتیشدا كەسەكە توشیی كێشەی گەورەتری گوێ دەبێت».

سەرچاوە: ڕویتەرز

 226 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*