سەرەکی » هەواڵ » سەرەخۆشی

سەرەخۆشی

*بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، هەواڵی كۆچی دوایی هونەرمەندی رەسەنی كوردەواریی (سابیر كوردستانی)مان پێگەیشت.

سابیر كوردستانی، هونەرمەندێكی رەسەن و سەنگین بوو، كە بەو شێوازە كاركردنە هونەرییەی پەیڕەوی دەكرد، پێگەی تایبەتی خۆی لە هونەری گۆرانی و مۆسیقای كوردی، كردبۆوەو گوێگرێكی بەرچاوی دەستەبەركردبوو. نموونەی هونەرمەندێكی نیشتمانپەوەربوو، كە وەك دانیشتوویەكی شاری كەركوكیش تووشی دەربەدەری و نەهامەتیی زۆر ببۆوە.

پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی كەسوكارو بنەماڵە بەڕێزەكەیان و هونەرمەندان دەكەین، هاوبەشی خەمیانین، لەیەزدانی مەزن دەخوازین دواناخۆشییان بێت و رۆحی سابیر كوردستانی بۆ هەمیشە شادبێت.

مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

print

 175 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*