سەرەکی » مانشێت » لاهور شێخ جەنگی: بەردەوام دەبین لە پشتیوانیی مەسیحییەكان و هەموو پێكهاتەكان لە عیراق و هەرێمی كوردستاندا

لاهور شێخ جەنگی: بەردەوام دەبین لە پشتیوانیی مەسیحییەكان و هەموو پێكهاتەكان لە عیراق و هەرێمی كوردستاندا

لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەبارەی پێشوازییكردنی لە سەرۆكی ئەساقیفەی ئەبرشیەی كەركوك و سلێمانی، لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك، نووسیویەتی:

ئەمڕۆ پێشوازیم لە دكتۆر یوسف تۆما مورقس سەرۆكی ئەساقیفەی ئەبرشیەی كەركوك و سلێمانی كرد، سەرەتا دكتۆر یوسف بەبۆنەی پۆستی هاوسەرۆكایەتی پیرۆزبایی خۆی و ئەساقیفەی كەركوك و سلێمانی پێڕاگەیاندین، دواتر باس لەوەكرا كە مەسیحییەكان پێكهاتەیەكی رەسەنن لە عیراق و هەرێمی كوردستاندا، هەمیشەش لایەنی چاكەی گشتی بوون بۆیە رەوانشاد مام جەلال گرنگی بە مەسیحییەكان دەدا. بەندەش لەسەر هەمان رێبازی سەرۆك مام جەلال بەردەوام دەبم لە پشتیوانیكردنی مەسیحییەكان و هەموو پێكهاتەكانی تر لە عیراق و لە هەرێمی كوردستان، چونكە برایەتی و پێكەوەژیان فەلسەفەی كاری سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە بەتایبەتی لە كەركوك.

سەبارەت بە كارو پڕۆژە خزمەتگوزاری و مرۆییەكانیان وێڕای دەستخۆشی لێكردن، پشتیوانی تەواوی خۆم و سەرۆكایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانم بۆ دووپاتكردنەوە.

 

print

 139 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*