سەرەکی » کەلتوور » كتێبی(دادپەروەریی کۆمەڵایەتی ئەزموونی باشووری کودستان) بڵاو كرایه‌وه‌

كتێبی(دادپەروەریی کۆمەڵایەتی ئەزموونی باشووری کودستان) بڵاو كرایه‌وه‌

لەدووتووێی 160 لاپەڕەدا کتێبی(دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و ئەزموونی باشووری کوردستان) نووسینی «عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا» چاپ و بڵاوکرایەوەو کەوتە بەردەستی خوێنەرانی کە کتێبێکی ڕەخنەیی فکری و سیاسییە لە بارەی ئەزموونی باشووری کوردستان و هەوڵێکی نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس(عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا)یه‌ بۆ راڤەکردنی ئەم به‌ها مرۆییەو پێشێلکردنی لەواقعی هەرێمدا.

نووسەر لە بڕگه‌یه‌كی ناوه‌ڕۆكی ئه‌م كتێبه‌دا ده‌ڵێ: ئێمه‌ نه‌ ده‌وڵه‌تی یاساو دامه‌زراوه‌ییمان به‌دیهێناوه‌ كه‌ دادپه‌روه‌رانه‌ سامانی وڵات به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا دابه‌شبكات، نه‌ ده‌ست بۆ چاكسازیی سیاسی و دارایی ریشه‌یی ده‌به‌ین، نه‌ چه‌مكی هاووڵاتیبوونمان شوێنی به‌ ئینتیما خێڵه‌كی و ناوچه‌یی و په‌یوه‌ندییه‌ خزمخواهییه‌كانمان، چۆڵكردووه‌!، نه‌ كۆمه‌ڵگه‌ییه‌كی مه‌ده‌نیشمان هه‌یه‌ كه‌، دوور له‌ ئیراده‌و دنه‌ی پارته‌ سیاسییه‌كان، فشاری خۆی هه‌بێ بۆ جڵه‌وكردنی نادادپه‌روه‌ری و پاراستنی به‌رژوه‌ندیی چینه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی.

ئه‌مڕۆ شانبه‌شانی شه‌پۆله‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی بێكاری و هه‌ژاری له‌دنیاو ناوچه‌كه‌دا، ترسی هه‌موو ئه‌و بۆشاییانه‌، له‌وه‌شدایه‌ كه‌، له‌ یه‌ككاتدا، هه‌م زیانی گه‌وره‌ له‌هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی گۆڕانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌دات، هه‌م ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌شێوێنێت، هه‌م مه‌رگدۆستی و تیرۆریش، ئه‌بوژێنێته‌وه.

print

 131 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*