سەرەکی » ئابووری » خواست لەسەر نەوت بەرز دەبێتەوە

خواست لەسەر نەوت بەرز دەبێتەوە

رێكخراوی ئۆپیك پێشبینی دەكات، بۆ ساڵی 2021 خواست لەسەر نەوت بۆ 96 ملیۆن‌و 900 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا بەرز ببێتەوە.

رێكخراوی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت ئۆپیك لە نوێترین راپۆرتیدا رایگەیاندووە: مانگی ئابی رابردوو، بەرهەمهێنانی نەوتی وڵاتانی ئەندام لە رێكخراوەكەیان 760 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا زیادیكردووە‌و گەیشتۆتە 24 ملیۆن‌و 50 هەزار بەرمیلی رۆژانە، ئەوەش لەكاتێكدایە وڵاتان پابەندن بە رێككەوتنی ئۆپیك پڵەسەوە بۆ كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت.

هەروەها پێشبینیش دەكات، بەهۆی زیادبوونی خستنەڕووی نەوتەوە لەلایەن وڵاتانی ئۆپیكەوە، تا كۆتایی ساڵی 2020 خواست لەسەر نەوتی جیهان 700 هەزار بەرمیلی رۆژانە كەمبێتەوە.

رێكخراوی ئۆپیك ئەوەشی خستۆتەڕوو: تائێستاش لێكەوتەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاستەنگێكی بەهێزە لەبەردەم هەماهەنگی لەنێوان ئەندامانی ئۆپیك‌و وڵاتانی تری بەرهەمهێنی نەوت لەدەرەوەی ئەو رێكخراوە، بۆ ئەوەی هاوسەنگی بۆ بازاڕەكان بگەڕێتەوە.

print

 71 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*