سەرەکی » وەرزش » گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ هانده‌ران بۆ یاریگاكانی پریمه‌رلیگ دواخرا و یانه‌كانیش ناڕازین

گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ هانده‌ران بۆ یاریگاكانی پریمه‌رلیگ دواخرا و یانه‌كانیش ناڕازین

مایكل گۆفی به‌رپرسی باڵا له‌ حكومه‌تی به‌ریتانیا رایگه‌یاند هه‌موو ئه‌و ئاماده‌كارییانه‌ راده‌گیرێن كه‌ به‌ مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ هانده‌ران بۆ نێو یاریگاكانی پریمه‌رلیگ گیرابوونه‌ به‌ر ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی‌ رێگه‌ نادرێت له‌و واده‌ی‌ دیاری كرابوو هانده‌ران بگه‌ڕێنه‌وه‌.

له‌ماوه‌ی‌ رابردوو سه‌ره‌تای مانگی 10 دیاریكرابوو بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌شێك له‌ هانده‌ران بگه‌ڕێنه‌وه‌ نێو یاریگاكان و ده‌سته‌ی خولی ئینگلته‌راش به‌ ره‌سمی رۆژی 1ی 10ی دیاریكردبوو بۆ ئه‌وه‌ی‌ هانده‌ران ئاماده‌ی یارییه‌كان بن، به‌ڵام به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ رێژه‌ی توشبوون به‌ كۆرۆنا ئه‌مه‌ په‌ك ده‌خات.

له‌ماوه‌ی‌ رابردوو به‌هۆی باشبوونی دۆخی به‌ریتانیا له‌ چه‌ند پاڵه‌وانێتییه‌ك رێگه‌ به‌ ئاماده‌بوونی هانده‌ران درا ئه‌مه‌ش وه‌كو تاقیكردنه‌وه‌ كه‌ له‌ چه‌ند یارییه‌ك هه‌زار هانده‌ر ئاماده‌بوون.

سه‌باره‌ت به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ هانده‌ران گوف وتی: كرانه‌وه‌ی‌ ده‌رگاری یاریگاكان به‌ رووی به‌شێك له‌ هانده‌ران له‌ ئێستادا شتێكی باش نییه‌ و ناكرێت رێگه‌ی‌ پێ بده‌ین، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌مه‌ مانای ئه‌وه‌یه‌ یه‌كێتییه‌ وه‌رزشیه‌كان و یانه‌كان زیانی گه‌وره‌یان پێده‌گات.

وتیشی: له‌ماوه‌ی‌ رابردوو به‌دوای به‌رنامه‌یه‌ك ده‌گه‌ڕاین بۆ ئه‌وه‌ی‌ رێگه‌ به‌ ئاماده‌بوونی هانده‌ران بده‌ین، به‌ڵام ئێستا ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ راگرین چونكه‌ رێژه‌ی توشبوون به‌ كۆرۆنا زۆر زیادی كردوه‌و له‌ ئه‌گه‌ری كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای یاریگاكان مه‌ترسی گه‌وره‌ دروست ده‌بێت.

له‌یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌شی ده‌سته‌ی خولی ئینگلته‌را دڵته‌نگی و بێ هیوایی خۆی به‌رامبه‌ر به‌و بڕیاره‌ ده‌ربڕی و ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا ئه‌و پلانه‌ی‌ كه‌ دانراوه‌ بۆ پاراستنی ته‌ندروستی هانده‌ران له‌ یاریگاكان زۆر له‌و شوێنانه‌ باشتره‌ كه‌ له‌ ئێستادا رێگه‌ی‌ پێدراوه‌ بكرێنه‌وه‌، دوپاتیشی كردۆته‌وه‌ به‌هۆی دواخستنی گه‌ڕانه‌وه‌ی هانده‌ران بۆ هه‌ر مانگێك یانه‌كانی پریمه‌رلیگ 100 ملیۆن پاوه‌ند زیانیان پێده‌گات.

 108 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*