سەرەکی » وەرزش » مه‌رسیلیا داوا ده‌كات نێیمار 20 یاری رابگیرێت

مه‌رسیلیا داوا ده‌كات نێیمار 20 یاری رابگیرێت

یانه‌ی‌ مه‌رسیلیا دوپاتی كرده‌وه‌ به‌ڵگه‌ی‌ ته‌واویان له‌به‌رده‌سته‌ كه‌ نێیمار دا سیلڤای ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی‌ پاریس سان جێرمان وشه‌ی ره‌گه‌زپه‌رستی به‌رامبه‌ر به‌ هیرۆتی ساكای یاریزانی یانه‌كه‌یان به‌كارهێناوه‌.

یاری مه‌رسیلیا و پاریس سان جێرمان رووداوی زۆری به‌خۆوه‌ بینی كه‌ 5 یاریزان به‌كارتی سوور كرانه‌ ده‌ره‌وه‌و به‌هۆیه‌وه‌ چه‌ند یاریزانێك راگیران و 2 كه‌یسیش لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ر ده‌كرێت.

یه‌كێك له‌و 2 كه‌یسه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ره‌گه‌زپه‌رستی كه‌ پاریس سان جێرمان پێیان وایه‌ نێیمار رووبه‌ڕووی وشه‌ی ره‌گه‌زپه‌رستی بۆته‌وه‌ له‌لایه‌ن ئه‌لڤارۆ گۆنزالێز و گرته‌ ڤیدیۆییه‌كانیش ئه‌مه‌ دوپات ده‌كه‌نه‌وه‌.

به‌ڵام مه‌رسیلیا ئاشكرای كرد كه‌ وێنه‌ و ڤیدیۆیان لایه‌ كه‌ نێیمار به‌ شێوه‌یه‌كی ره‌گه‌زپه‌رستانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ساكای یاریزانی یانه‌كه‌یان ده‌كات.

ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ره‌نساش دوپاتی كردۆته‌وه‌ كه‌ نێیمار چه‌ند وشه‌یه‌كی شه‌رمه‌زاركه‌رانه‌ی‌ به‌رامبه‌ر به‌و یاریزانه‌ به‌كارهێناوه‌و ته‌نانه‌ت ئه‌و یاریزانه‌ی‌ به‌ هاوره‌گه‌زباز له‌قه‌ڵه‌م داوه‌و سوكایه‌تی پێكردوه‌.

به‌پێی سه‌رچاوه‌كانیش هه‌واڵیش ره‌نگه‌ به‌هۆی ئه‌مه‌وه‌ نێیمار لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ بكرێت و به‌پێی یاسای فه‌ره‌نسا هه‌ر گاڵته‌پێكردنێك به‌ نه‌ژاد و ره‌نگی پێست و ئایدۆلۆژیا و سێكسی ئه‌وا سزاكه‌ی‌ 9 بۆ 10 یاری راگرتنه‌.

مه‌رسیلیاش داوای ده‌كات نییمار له‌ رووداوه‌كه‌ی‌ ئه‌لڤارۆ 10 یاری رابگیرێت و به‌هۆی سوكایه‌تی كردنیش به‌ ساكای 10 یاری تر رابگیرێت.

 131 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*