سەرەکی » کەلتوور » دیپلۆماسی بنەما -گەشە-هەنگاوەکانی

دیپلۆماسی بنەما -گەشە-هەنگاوەکانی

لەدووتووێی 226 لاپەڕەدا کتێبی (دیپلۆماسی، بنەما – گەشە – هەنگاوەکانی) نووسینی ساڵح عوسمان چاپ و بڵاوکرایەوەو کەوتە بەردەستی خوێنەرانی.

لە پێشەکی کتێبەکەدا هاتووە: دەتوانین پێناسەی دیپلۆماسی بکەین بەوەی بریتییە لە کۆمەڵێک بنەماو یاسای نێودەوڵەتی، کە بەهۆیانەوە پەیوەندیی نێوان دەوڵەتان و رێکخراوە نێوەدەوڵەتییەکان رێکدەخرێت، ئامانج لەبەستنی پەیوەندیی دیپلۆماسی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە هەمەجۆرەکان و خزمەتکردنە بە بەرژەوەندییە باڵاکانی هەردوولا، جا بەرژەوەندییەکە سیاسی بێت یان ئابوری و ئەمنی، دیپلۆماسی بەهۆی کۆمەڵێک پەیوەندیی ئاڵوگۆڕکاری و دانوستانی سیاسی و رێککەوتننامە و پەیماننامەکانەوە دەبەسترێت، هەروەها دیپلۆماسی بەئامرازێکی گرنگی بەدەستهێنانی ئامانجە دەرەکییەکان دادەنرێت، بۆ ئەوەی ئامانجە دەرکییەکانیش بەدەست بهێنرێت، ئەوا چەندین ئامرازی جیاواز بەکاردەهێنرێت.

 389 جار بینراوە