سەرەکی » هەواڵ » هاوسەرۆكی یەكێتی:نابێت هەرێم ببێتە جێگای ململانێ

هاوسەرۆكی یەكێتی:نابێت هەرێم ببێتە جێگای ململانێ

هاوسەرۆكی یەكێتی ئیدانەی هێرشە موشەكییەكەی سەر هەولێر دەكات و رایدەگەیەنێت:نابێت هەرێم ببێتە جێگای ململانێ و توندوتیژییەكان و لێپرسراوانی روداوەكەش لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا بكرێت.

لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبارەی هێرشە موشەكییەكەی شەوی رابردووی هەولێر لەهەژماری تایبەتی خۆی لەتویتەر ئیدانەی هێرشەكەی كردو رایگەیاند: ئیدانەی هێرشە موشەكییەكەی هەولێر دەكەین و ئەو رووداوە قبوڵكراو نیەو رێگای پێنادرێت.

هاوسەرۆكی یەكێتی راشیگەیاند: نابێت هەرێمی كوررستان ببێتە جێگای ململانێ و توندوتیژییەكان، پێویستە لێپرسراوانی ئەو روداوە لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا بكرێت.

سەرچاوە : PUKmedia 

 183 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*