سەرەکی » مانشێت » نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەكێتی،بڵاوبوونەوەی نووسراوێك رەتدەكاتەوە

نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەكێتی،بڵاوبوونەوەی نووسراوێك رەتدەكاتەوە

دوای ئەوەی لەچەند ڕۆژی رابردوودا، وێنەی نووسراوێك بەناوی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی، لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و هەندێك كەناڵ بڵاوكرایەوە، لە روونكردنەوەیەكیدا، نووسینگەی راگەیاندنی كۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی، رەتیدەكاتەوە و رایدەگەیەنێت «هەر نووسراوێك هەبێ و بمانەوێ لە راگەیاندنەكان بڵاوی بكەینەوە، ئەوا خۆمان بەشێوەیەكی رەسمی لە میدیا رەسمییەكان بڵاوی دەكەینەوە، لە دەرەوەی ئەمە هیچ شتێكی تر رەسمی نییە».

هەروەك لە روونكردنەوەكەشدا «بۆ هەر پرسێكی پەیوەست بە بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی كورد و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئەوا هەڤاڵ سەرۆكی ئەنجومەن و هەڤاڵانی هاوسەرۆك و مەكتەبی سیاسی، بەیەكەوە گفتوگۆی دەكەن و بڕیاری پێویستی لەبارەوە دەدەن».

روونكردنەوە

ماوەی چەند رۆژێكە لێرەو لەوێ، قسە لەسەر نووسراوێكی هەڤاڵ سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، دەكرێت، لێرەوە بە هەموو لایەكی رادەگەیەنین ئێمە لە نووسینگەی رۆژنامەوانی هەڤاڵ كۆسرەت رەسوڵ، هەر نووسراو و روونكردنەوەیەكمان هەبێت، ئەوا خۆمان بەشێوەیەكی رەسمی لە میدیا رەسمییەكاندا بڵاوی دەكەینەوە، لە دەرەوەی ئەوە هیچ نووسراوێك و راگەیەندراوێك پەیوەندی بە ئێمەوە نییە.

‎هەروەك لەم روونكردنەوەیەشدا دووپاتی دەكەینەوە، كە بۆ هەر پرسێكی پەیوەست بە بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی كوردو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئەوا هەڤاڵ سەرۆكی ئەنجومەن و هەڤاڵانی هاوسەرۆك و مەكتەبی سیاسی، بەیەكەوە گفتوگۆ و بڕیاری لەبارەوە دەدەن.

نووسینگەی رۆژنامەوانی

سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

 139 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*