سەرەکی » کەلتوور » تیری رۆژگار

تیری رۆژگار

لەدووتووێی 107 لاپەڕەدا «تیری رۆژگار» نووسینی نووسەر و رۆژنامەنووس «ستران عەبدوڵڵا» چاپ و بڵاوکرایەوەو کەوتە بەردەستی خوێنەرانی.

دەربارەی تیری رۆژگار، ستران عەبدوڵڵا نووسیووێتی: تیری رۆژگار خۆی بەوە دەرکەوت و ناسرا کە کۆمێنتێکی کورت بوو لەسەر وێنەیەک، بۆیە پێشەکیی ناوێت، یاخود نابێ پێشەکییەکەی درێژبێ. «تیری رۆژگار» وەک لە ناسنامەکەیدا دەدەکەوێت تیرێکی رۆژانە بوو تا جێی وتارێک بگرێتەوە و لە سۆشیال میدی، بە فەیسبووک و تویتەر و ئەنستگرامییەوە، ریتمی کورت و پوخت و پەلەی هەبێ. جا من کە ژیانی رۆژنامەوانیم بە وتاری درێژ و رۆژنامەی کاغەزی دەستپێکرد بەم ئاخری عومرە خۆم هاویشتە ناو دونیای جەنجاڵی سۆشیال میدیاوە و ئەمەی لێ کەوتەوە کە لێرە بۆ یادگاریی رۆژگار هێشتومەتەوە.

 87 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*