سەرەکی » هەمەڕەنگ » لە درامایەکی نوێدا رۆڵ دەبینێت

لە درامایەکی نوێدا رۆڵ دەبینێت

«مونا شەلەبی» ئەکتەری دیاری میسری، لە درامایەکی نوێدا رۆڵ دەبینێت بەناوی (نمرة اتنين).

درەبارەی ئەم درمایە ئەم ئەکتەرە رایگەیاندووە: چیرۆکی دراماکە باس لە کچێکی گەنج دەکات دەکەوێتە داوی خۆشەویستی کوڕێکەوە کە تەمەنی لەخۆی بچووکترە، لە بەردەوامی دراماکەدا رووبەڕووی کۆمەڵێک کێشە دەبێتەوە.

شایانی باسە دراماکە لە هەشت زنجیرە پێکهاتووە هەر زنجرەیەکیش بابەتێکی جیاوازی هەیە، بۆ هەر زنجیرەیەکیش ئەکتەرە بەشدارەکان و دەرهێنەرکەشی جیاواز دەبێت. لەوانە: (نیللی کەریم، عەمرو یوسف، ئامینە خەلیل، ئەحمەد مالک، شیرین رەزا)و چەندین ئەکتەری تر و دەرهێنەرەکانیش بریتین لە: (ئادەم عەبدولغەفار، تارق العریان، تامر موحسن، هانی خەلیفە، هادی الباجوری، محەمەد شاکر، ئەحمەد النجار) و دیمەنەکانی دراماکەش لەچەندین وڵاتی عەرەبی وێنەی گیراوە.

 379 جار بینراوە