سەرەکی » مانشێت » بۆ کوردستانی نوێیەکان

بۆ کوردستانی نوێیەکان

بە کۆن و نوێوە
بە دێرین وتازەوە
بە کچ و کورەوە
بە پیر وگەنجەوە
بە کارگێر و کارکوزارەوە
بە باڵی مەدەنی و باڵی عەسکەریشەوە
بە نووسەرەکان و پێشمەرگەکانەوە
لە گەڵ ئەوانیشدا بە نووسەران و رۆژنامەنووسانی ھاوکارەوە کە لای ئێمە بەشێکی خێزانە گەورەکەی کوردستانی نوێ پێکدێنن
ئازیزان وا سەعاتێک چووینەتە ناو رۆژی 12ی 1ی ساڵی تازەوە و پێکەوە مۆمی بیستوحەتەمینی ک ن ھەڵدەکەین.
پیرۆزە لە ھەمووتان
ھەمووتان ساحێبی کوردستانی نوێن و وەکو ئێمە خاوەنی سەروەرییەکانی رۆژنامەکەی مام جەلالن
ھەرچی دەنکە جۆیەکی ماڵی پاشای خواردبێت، ھەرچی گوڵێکی لە باخچە گەورەکەی ماڵە گەورەکەی میدیای کاغەزی، کوردستانی نوێ ، رواندبێت خۆی بە ساحێبی یادەکە بزانێت و خۆی بە غەریب نەزانێت .
ئێمەش وەک ئێوە رێبواری ئەم رێگایەین و لە ھەموو یادەکانا بێ کارتی رەسمی خۆمان بانگێشت کردووە و کەسمان لە خۆمان بە ساحیبماڵی زیاتر نەزانیوە.
لەم وێستگەیەدا ئێمە لێرەین و بە نوێنەرایەتی ئێوە خزمەتی راستەوخۆی دەکەین و بێگومان
لە وێستگەیەکی تری ئەم شەمەندۆفێرە رێبواری تر سەردەکەوێت. لەھەر شوێنێکن و لە ھەر وێستگەیەکن مۆمێک ھەڵبکەن لەگەڵ ئێمە بە نانەرەقە و قسەی خۆش و نەستەق یادی ساڵی نوێ بکەنەوە. یان لە شوێنی خۆتان دوعایەکی خێری بۆ بکەن . دوعای خێر بۆ کۆچکردوانی ئەم ئاوەدانییە بکەن و ھیوای سیحەتی باش بۆ پێشینانی 26 ساڵەی رۆژنامەکە بخوازن و ھاوکاری رێبوارانی ئەمرۆی بکەن تا لەم رۆژگارە دژوارەی کوردستان و کوردستانی نوێدا موەفەق بن
لە ھەمووتان پیرۆزە
ئێمە شەممە لەوێ دەبین، ئێوە لە کوێ بن مۆمی پیرۆزبایی خۆتان ھەڵبکەن و ناو و وێنەی خۆتان بۆ ئەلبومی یادگارییەکانمان بنێرن.
کێ دەڵێ دژواری ئەمرۆ تا سەر دەبێت ؟ رۆژێک دێت ئێمە و ئێوەش لە تۆماری قەدرزانیندا بەسەر دەکرێینەوە و کێ دەڵێ تۆماری پێشمەرگە خزمەتگوزارەکانی کوردستانی نوێ لە تۆماری دیکە پاکتر و دادپەروەر تر نابێت؟
دووبارە لەگشتتان پیرۆز
لە جیاتی ھاورێیانتان لە کوردستانی نوێی ئێستا

ستران عەبدوڵلا
12ی 1 ی 2018

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*