سەرەکی » وەرزش » بێنتنه‌ر نهێنی سه‌یری ژووری خۆگۆڕینی یۆڤانتۆس ئاشكرا ده‌كات

بێنتنه‌ر نهێنی سه‌یری ژووری خۆگۆڕینی یۆڤانتۆس ئاشكرا ده‌كات

نیكۆلاس بێنتنه‌ری ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێی دانیمارك له‌ نوێترین لێدوانی چه‌ندین نهێنی ژووری خۆگۆڕینی یاریزانانی یانه‌ی‌ یۆڤانتۆسی ئاشكرا كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا زۆرینه‌ی‌ ئه‌ستێره‌كانی ئه‌و یانه‌یه‌ جگه‌ره‌ ده‌كێشن.

ئه‌و یاریزانه‌ ته‌نها بۆ ماوه‌ی‌ وه‌رزێك كه‌ وه‌رزی 2012-2013 بوو به‌شێوه‌ی خواستن یاری بۆ یۆڤانتۆس كردو به‌شداری له‌ 9 یاریكردو هیچ گۆڵێكیشی نه‌كرد.

بێنتنه‌ر له‌ لێدوانێكی سه‌باره‌ت به‌ ماوه‌ی‌ یاریكردنی له‌و یانه‌یه‌ وتی: له‌یه‌كه‌م رۆژم له‌ یۆڤانتۆس چوم به‌دوای یاریزانانی یانه‌كه‌ بگه‌ڕێم به‌ڵام كه‌سم نه‌دۆزیه‌وه‌، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ بینیم 12 یاریزانی ئه‌و یانه‌یه‌ له‌ گه‌رماو جگه‌ره‌یان ده‌كێشاو قاوه‌یان ده‌خوارده‌وه‌.

وتیشی: ئه‌وان پێده‌كه‌نین و گاڵته‌یان ده‌كرد، دوای ئه‌وه‌ دركم به‌وه‌كرد كه‌ ئه‌و دۆخه‌ زۆر به‌دڵی من ده‌بێت.

هه‌ر سه‌باره‌ت به‌مه‌ بێنتنه‌ر وتی: كاتێك بۆفۆن و پیرلۆ له‌و دۆخه‌ له‌به‌رده‌مت ده‌بینی ده‌توانی چیان پێ بڵێی، ئه‌وان كاروانێكی مه‌زنیان هه‌بووه‌ و یاریزانی پیشگه‌رن، ئه‌و دۆخه‌ چاوی كردمه‌وه‌، ئه‌وه‌ی‌ ئه‌وان له‌ یاریگا ده‌یان كرد و ئه‌وه‌ی‌ من بینیم له‌ ژووری خۆگۆڕین وای لێكردن ئه‌سته‌م بێت باوه‌ڕ بكه‌م جگه‌ره‌كێشان كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاست هه‌بێت.

له‌ كۆتایشدا وتی: كاتێك له‌ ئینگلته‌را بۆیان ئاشكرا بوو بالۆتێلی جگه‌ره‌ ده‌كێشێت لای راگه‌یاندن به‌ شتێكی زۆر گه‌وره‌ له‌قه‌ڵه‌م درا، ئه‌مه‌ش لای من سه‌یر بوو، چونكه‌ له‌ هه‌موو تیپێك یاریزانی جگه‌ره‌ كێش هه‌یه‌، له‌ ئیتاڵیاش ئه‌وه‌ شتێكی زۆر ئاساییه‌.

 45 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*